سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  شەڕڤانان گوندێكیان لە دێرەزوور كۆنتڕۆڵكردەوە
به‌روار: 17/12/2017
شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جەزیرە لە پارێزگای دێرەزوور گوندێكیان لە دەستی داعش دەرهێناوەو 42 چەكداری ئەو رێكخراوە لەو شەڕەدا كوژراون.

 بەپێی ئاژانسی هاوار نیوز، دوای دوو رۆژ لە شەڕ و پێكدادان شەڕڤانان گوندی جەرس-یان لە رۆژهەڵاتی مەیادین كۆنتڕۆڵكردووەتەوە، كە 21 كلیۆمەتر لە شارۆچكەكەوە دوورە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو شەڕەدا 42 چەكداری داعش كوژراون و شەڕڤانان دوو ماتۆڕسكیلی بۆمبرێژكراویان تەقاندووەتەوەو دەستیانبەسەر ژمارەیەك لە چەك و تەقەمەنیدا گرتووە.

ئەوەش خراوەتەوەڕوو، لەو شەڕەدا شەڕڤانێكی هێزەكانی سوریای دیموكرات شەهید بووە.