سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  باكوری كوردستان؛ بەهۆی پێكدادانی سوپای توركیا و پەكەكەوە قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا
به‌روار: 17/12/2017
والی دێرسیم لە 30 گوندی پێنج ناوچەی پارێزگاكە قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند و هێزە ئەمنییەكانیش دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی كردووە، شەڕ و پێكدادانیش لە نێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی پەكەكە روویداوە.

لەبەیاننامەیەكدا والی دێرسیم رایگەیاندووە، لە 30 گوندی ناوچەی ناوەندی شاری دێرسیم و ئوڤاجیك و پولومور و هوزات و نازمیە، لە 17 ئەم مانگەوە قەدەغەی هاتوچۆ دەستپێدەكات تا 31 مانگ بەردەوامدەبێت.

دوای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی رۆژی شەممە لە ناوچەی پولومور شەڕ لە نێوان گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا روویداوە.

والی دێرسیم ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو شەڕەدا هەشت گەریلای پەكەكە گیانیان لە دەستداوە، بەڵام تا ئێستا پەكەكە هیچ لێدوانێكی لەوبارەیەوە نەداوە.

دوای دوو ساڵ لە ئاگربەستی نێوان توركیا و PKK ، هاوینی ساڵی 2015 شەڕ دەستیپێكردەوەو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەستیانكردەوە بە بۆردومانی ئاسمانی بنكەو بارەگاكانی پەكەكە.

دوای دەستپێكردنەوەی شەڕ، توركیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە زۆربەی ناوچەكانی باكووری كوردستان دەستپێكردو تائێستاش ئۆپەراسیۆنەكان بەردەوامن.

لەوەتەی شەڕی PKK لەگەڵ توركیا، لە ساڵی 1984ەوە دەستیپێكردووە، تا ئێستا زیاتر لە 40 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.