سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا داوای درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی له‌ عیراقدا ده‌كات
به‌روار: 17/12/2017

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا، داوا ده‌كات بۆ ماوه‌ی ساڵێكی تر، ئه‌ركی سه‌ربازیی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ عیراق درێژبكرێته‌وه‌.

ئۆرسۆلا ڤۆنده‌رلاین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: به‌نیازه‌ له‌ رۆژانی داھاتوودا، درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی مانه‌وه‌ی ھێزه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه‌كان باس بكات.

راشیگه‌یاند: درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی مانه‌وه‌ی ھێزه‌ سه‌ربازییه‌كه‌، په‌یوه‌ندی به‌ پێكھێنانی حكومه‌تی نوێی ئه‌ڵمانیا له‌ ساڵی 2018 ه‌وه‌ نییه‌.

ئۆرسۆلا ڤۆنده‌رلاین وتیشی: پێشنیار ده‌كه‌م لایه‌نی كه‌م ھێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆماوه‌ی ساڵێكی تر درێژه‌ به‌ ئه‌ركه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بده‌ن.

بڕیاروایه‌ له‌ كۆتایی ئه‌مساڵ و كانونی دووه‌می ساڵی 2018، ئه‌ركی سوپای ئه‌ڵمانیا له‌ حه‌وت وڵات كۆتایی پێبێت.















PUKmedia