سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  راوێژكارێكی ئه‌مریكی باسی داهاتووی هه‌رێم ده‌كات
به‌روار: 17/12/2017
جه‌نه‌ڕاڵ هێربه‌رت ماكماسته‌ر راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده‌ به‌ سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد له‌ باكوری عیراق هه‌روه‌ك ئه‌مریكاش ئه‌و كاره‌ی به‌روونی له‌ جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می كه‌نداو-دا بۆ گه‌لی كورد ئه‌نجامداوه‌.

جه‌نه‌ڕاڵ هێربه‌رت له‌ كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی دامه‌زراوه‌ی (جیمس تاون ئان) ئاشكرایكرد: چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی گرنگییه‌كی گه‌وره‌و له‌پێشینه‌ی هه‌یه‌ بۆ سه‌رۆك تره‌مپ و ریكس تیله‌رسنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و سه‌رجه‌م تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا.

رونیشیكرده‌وه‌، له‌ساڵی 1991دا ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، رێگریكرد گه‌لی كورد له‌باكوری عیراق له‌وه‌ زیاتر بكرێنه‌ ئامانج، ئه‌و كاره‌شی له‌رێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌وه‌ به‌ناوی (پرۆسه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسووده‌یی) ئه‌نجامداو ماوه‌ی 12 ساڵ و تاكو پرۆسه‌ی رزگاركردنی عیراق له‌ رژێمی دیكتاتۆری سه‌دام حسێن له‌ساڵی 2003 به‌رده‌وام بوو.

ئه‌و راوێژكاره‌ ئه‌مریكییه‌ ده‌ڵێت (چی رووده‌دات له‌ماوه‌ی داهاتوودا)؟؟ به‌ڕای ئێمه‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌و وته‌یه‌ش سه‌رسامت ده‌كات كاتێك سه‌یری ئه‌و رووداوانه‌ ده‌كه‌یت كه‌ له‌ شاره‌ جوانه‌كانی وه‌ك (سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك)دا رووده‌ده‌ن. ده‌شڵێت هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای ئابورییه‌كی بێهێز به‌ڵام چالاكییه‌كانی به‌رده‌وامن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت سه‌ركه‌وتنی عیراقێكی به‌هێزه‌، به‌ڵام پێمان وایه‌ لایه‌نێكی گرنگی به‌هێزبوونی عیراق چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراقه‌ ئه‌مریكاو تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییش پابه‌ندی ئه‌وه‌ده‌بین.













PUKmedia
زیاتر ...‌
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت