سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  سەرۆك كۆمار: دیالۆگی جدی چارەسەری كێشەكانە
به‌روار: 18/12/2017

ئێوارەی ئەمڕۆ 17ی كانونی یەكەمی 2017 سەرۆك كۆمار دكتۆر فوئاد مەعسوم لە بەغدا پێشوازیكرد لە وەفدێكی پەیمانگای خۆڕهەڵاتی ناوەڕاست لە واشنتن كە پێكهاتبون لە باڵیۆز رۆبەرت فۆردو باڵیۆز خاتو وێندی چامبرلین و خاتو دكتۆر رەندا سەلیم و دكتۆر دانیال سیرۆر، لەگفتوگۆیەكیشدا لەگەڵ وەفدەكەدا روناكی خستە سەر گۆڕانكارییە سیاسییەكان لە ئاستەكانی ناوخۆ و ناوچەكە و نێودەوڵەتیی، سەرباری روانینی عێراق بۆ پەیوەندییەكانی لەگەڵ دەرەوەدا.

سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بۆ گرنگیی پشتیوانیكردنی هەمو هەوڵەكان چ ناوخۆیی یان دەرەكیی بێت بەئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری واقیعیی بۆ مەسەلە هەڵپەسێراوەكان و پشتگیریكردنی هەرچی زوتری دیالۆگی نێوان بەغداو هەولێر كە لە بەرژەوەندیی قوڵكردنەوەی یەكێتیی گەلی عیراقدایە بەهەمو پێكهاتەكانیەوە.

 ئەوەیشی خستەڕوو كە عیراق پێویستی بەپشتیوانیی دەوڵەتانی دۆست و كۆمەڵی نێودەوڵەتییە بۆ هەنگاونان بەرەو چەسپاندنی ئۆقرەیی و پێشكەوتن لە وڵاتدا، دوپاتیشیكردەوە هێزە سیاسییەكانی عیراق لەسەر ئەوە رێككەوتون كە پێویستە پابەندی دیالۆگ و لێك تێگەیشتن بن بۆ چارەسەركردنی هەمو كێشەكان. 

لەمیانەی وتەكانیدا سەبارەت بە كەركوك سەرۆك كۆمار رونیكردەوە تاكە رێگە بۆ ئۆقرەیی و چەسپاندنی پێكەوە ژیانی شارستانیی لە نێوان هەمو رۆڵەكانی شارەكەدا گرتنەبەری دیالۆگ و قوڵكردنەوەی لێكتێگەیشتنی نێوانیان و دۆزینەوەی ئەو خاڵە هاوبەشانەیە كە كۆیان دەكاتەوە و برایەتیی و ئاشتیی چاوەڕوانكراو بەهێز دەكات.

لەئاماژەیدا بۆ پەیوەندییەكانی عیراق بەدەرەوە رایگەیاند كە هەڵوێستی مەبدەئی عیراق لەڕێچكەی پەیوەندییەكانی دەرەوەیدا لەسەر گەشەپێدانی پەیوەندیی هاوسەنگە لەگەڵ هەمواندا لەسەر بناغەی بەرژەوەندیی هاوبەش و دەستوەرنەدان لە كاروباری یەكتری، رونیشیكردەوە عیراق لەڕوانگەی خەڵكی ترەوە ناڕوانێتە پەیوەندییەكانی دەرەوەی، بەڵكو روانینێكی ستراتیژیی رێك و رەوانمان هەیە بۆ بنیات نان و گەشەپێدانی پەیوەندیی و هاریكاریی لەگەڵ دەوڵەتانی تردا.

لە كۆتایی دیدارەكەدا سەرۆك مەعسوم دوپاتیكردەوە دەوڵەتانی ناوچەكە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان، پێویستیان بە گرتنەبەری رێوشوێنەكانی ئاشتیی و دیالۆگی بنیاتنەرە لە پێناوی چەسپاندنی ئارامیی و پەرەپێدانی پێشكەوتن و گەشەسەندنی گەلەكانیاندا.

PUKmedia