سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  عەفرین و مەنبەج لە تیرۆریستان پاكدەكەینەوە
به‌روار: 18/12/2017

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، عەفرین و مەنبەج و گرێ سپی، رەسولیان و قامشلۆ  "لە تیرۆریستان" هەروەها سنوورەكانیان ، لە شەمزیانانەوە تا چیای یایلە پاكدەكەنەوە و رێگە نادەن هێلانەی "تیرۆر" لە ژێر سنوورەكانیاندا بێت.

لە میانی بەشداریكردنی لە رێوڕەسمی كردنەوەی كۆمەڵە پڕۆژەیەك لە شاری كارەمان ناوەندی پارێزگای مەرەش رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا وتارێكی پێشكەش كردو رایگەیاند، "بەشێك لە ھێزەكان دەیانەوێ ئەو جوگرافیایەی ئێمە بە سیناریۆی جیاواز بگۆڕن، چەند دەسەڵاتێكی ناوچەكەش پشتیوانی لەو ھێزانە دەكەن".

ئاماژەی بەوەشكرد، "رێكخراوكانی تیرۆریستی بێ رەوشترین و خوێناویترین ئامێری ئەو یارییەن، ئێمە ئەو یاریەمان دیت و ھەنگاوی پێویست بۆ تێكدانی ئەم یاریانە دەنێین".

ئەردۆغان ئەوەشی وت، "ھیچ كام لەو پێشھاتانەی كە لە دەوروبەری وڵاتەكەمان روودەدەن، لە یەكتری جیا نین و پەیوەندییان بەیەكەوە هەیە، ئامانجی كۆكوژی مرۆیی و شارستانی لە وڵاتی سووریا و بەردەوامی ستەمكاری لە قودس یەك شتە، قەیرانەكانی عێراق و یەمەن و كەنداوی عەرەبی لە چوارچێوەی ھەمان پڕۆژە دان".

ئەردۆغان لە درێژەی وتارەكەیدا رونیشیكردەوە، "سنوورەكانی توركیا لە تیرۆریستان پاكدەكەینەوە، عەفرین گرێ سپی و رەسولیان و قامیشلۆ لە تیرۆریستان پاكدەكەینەوە، لە شەمزیانانەوە تا چیای یایلە گشت سنوورەكانمان لە تیرۆریستان پاكدەكەینەوە، رێگە نادەین هێلانەی تیرۆر لە ژێر سنوورەكانمان دابنێن".


زیاتر ...‌
به‌پێی نوێترین ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی جیهان ڕووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی بێوێنه‌یه‌ و مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران ...
21/06/2018
پۆلیسی سوید لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەهۆکاری تەقەکردنەکە نەكردوە، تەنها ئەوە نەبێت کە بەهۆی ئەو رووداوەوە سێ بۆ چوار کەس برینداربوون و گوستراونەتە...
19/06/2018
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌زاری ئه‌دریان رانكین گالاوی وێته‌بێژی وه‌زاه‌رای به‌رگری ئه‌مریكاوه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌ هێر...
19/06/2018
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه‌: لێدوانه‌كانی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا روونبووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تاران پیتاندنی یۆرانی...
07/06/2018
سه‌رۆكی ئه‌مریكا بریاریداوه‌ به‌ راگرتنی ھه‌موو ھاوكارییه‌كانی واشنتۆن بۆ باكوری رۆژئاوای سوریا كه‌ قه‌باره‌كه‌ی ده‌یان ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه‌....
20/05/2018
رێكخراوه‌كه‌ له‌ باره‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌وه‌ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه‌، هه‌تا ئه‌نجامی پشكنینه‌كان له‌ تاقیگه‌كاندا ده‌رده‌چێت. ...
17/05/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت