سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  داعش لە دێرەزور هێرش دەكاتە سەر شەڕڤانان
به‌روار: 18/12/2017
دوای کۆنترۆڵکردنەوەی گوندی جەرسی رۆژهەڵات لە شارۆچكەی مەیادین سەر بە پارێزگای دێرەزور، چەکدارانی داعش ئەمڕۆ جارێكی دیكە لەو گوندە هێرشیان کردە سەر شەڕڤانان و شەڕی سەخت روویداوە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاندوە كە چەكدارانی داعش بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە هێرشیكردوەتە سەر گوندی جەرسی رۆژهەڵات، لەبەرامبەردا شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات رووبەروویان بوونەتەوەو تا ئێستا شەڕ بەردەوامە. بەوتەی ئەوان، لەو شەڕەدا 95 چەكداری داعش کوژراون.

هاوکات ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە كە شەڕڤانان ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراوی داعشیان تەقاندوەتەوەو لەو شەڕەدا 3 شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات شەهیدبوون.

هەرچەندە شاری دێرەزوور بەتەواوی کۆنترۆڵکراوەتەوە، بەڵام لەچەند گوندێکی ئەو شارە هێشتا چەکدارانی داعش ماون و بەرگریی لەو خاکە کەمەی سوریا دەکەن کە لەژێر کۆنترۆڵیاندا ماوە.

زیاتر ...‌
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت