سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
له‌میدیاکانه‌وه‌ ‌
  ئه‌ركى هێزە‌ ئه‌مينيه‌كانه له‌ چوارچێوە‌ى پرنسيپه‌كانى مافى مرۆڤدا پارێزگارى له‌ ژيانى هاووڵاتيانى ناڕازى بكه‌ن
به‌روار: 18/12/2017

راگه‌ياندراوێك له‌ بارەى خۆپيشاندانه‌كانى هاووڵاتيانى باشوورى كوردستان
له‌م كاته‌دا كه‌ به‌ هۆى پێنه‌دانى موچه‌ و خراپی خزمه‌تگوزاريه‌ سه‌رە‌تايه‌كانى وە‌ك ئاو و كارە‌با و سووته‌مه‌نىی...هتد، هاووڵاتيانى باشوورى كوردستان په‌نا بۆ چالاكیى و گوشارى مه‌دەنى دە‌به‌ن. ‌
ئێمه‌ له‌ كۆنگرەى نه‌ته‌وە‌يى كوردستان/نوێنه‌رايه‌تى باشوور بە ئه‌ركى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانی دەزانین‌ به‌ دەنگه‌وە ‌چوونيه‌كى راستگۆيانه‌ى‌ بۆ خواست و داواكاريه‌كانى هاوڵاتيانى باشوور هه‌بێت‌ و، هيچ پاساوێك بۆ پشتگوێخستن و جێبه‌جێنه‌كردنى داواكاريه‌كانيان به‌ رە‌وا نابينين.
سه‌بارەت به‌ نا‌ڕە‌زايه‌تيه‌‌كانى هاووڵاتيان پێمان وايه‌ په‌نا بردن بۆ گوشارى مه‌دەنیى و ئاشتيانه‌ به‌شێكه‌ له‌ مافه‌ سرووشتيه‌كانى گه‌لان و، له‌م رووەوە‌ هاووڵاتيانى باشوورى كوردستان مافى خۆيانه‌ بۆ به‌ ديهێنانى ژيانێكى شايسته په‌يڕە‌ويى له‌ خۆپيشاندان و رێوشوێنه‌ ئاشتيانه‌ و مه‌دە‌نىیی و ديموكراتيه‌كانى تر بكه‌ن.
هاوكات ئه‌ركى هێزە‌ ئه‌مينيه‌كانه له‌ چوارچێوە‌ى پرنسيپه‌كانى مافى مرۆڤدا پارێزگارى له‌ ژيانى هاووڵاتيانى ناڕازى بكه‌ن. له‌ پاڵ ئه‌وە‌شدا پارێزگاريكردن له‌ سه‌رو ماڵى ته‌واوى هاوڵاتيان و دامه‌زراوە نیشتیمانییەکان و دووركه‌وتنه‌وە‌ له‌ هه‌ر جۆرە توند و تيژيه‌ك ئه‌ركى سەر شانی هه‌موومانه‌.
له‌م سه‌روە‌خته‌دا كه‌ كێشه‌ و قه‌يرانه‌كان و رووبه‌رى ناڕە‌زايه‌تيه‌كان فراوانتر‌ بووە‌، هاوكات زۆرينه‌ى هاوڵاتيانى باشوورى كوردستان بۆ چارەسه‌رى ريشه‌يى كێشه‌كانيان بێ ئومێدن له كارايى و‌ تواناى په‌رله‌مان و حكو‌مه‌تى ئێستا‌، ئێمه‌ له‌ كۆنگرەى نه‌ته‌وە‌يى كوردستان/ نوێنه‌رايه‌تى باشوور پێمان وايه باشترين بژاردە‌ بۆ كردنه‌وەى دە‌رگا به‌ رووى گۆڕانكاریى راسته‌قينه‌ له‌ پێكهاته‌ و ئه‌داى حكومڕانيدا، په‌نا بردنه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنێكى به‌ په‌له ‌و دوور له‌ گوشار و ته‌زويرات، به‌ چاودێرى رێكخراوە‌ ناوخۆيى و نێودە‌وڵه‌تيه‌كان، بۆ ئه‌وەى له‌و رێگه‌يه‌وە‌ گه‌لى باشوورى كوردستان به‌ شێوازێكى ئاشتيانه ‌و ديموكراسيانه‌ په‌رله‌مان و حكومه‌تێكى نوێ هه‌ڵبژێرن، كه‌ چ له‌ ناوخۆدا چ له‌ سه‌ر ئاستى عيراق و دە‌رە‌وەش رە‌نگدانه‌وە‌ى ئيرادەى گه‌ل و جێبه‌جێكارى خواسته‌كانيان بێت.
هه‌ر دواخستن و‌ دە‌ستى دە‌ستى پێكردنێك به‌ خواستى هاوڵاتيانى باشووری كوردستان، ياخود خۆلادان له‌ په‌نا بردن و بۆ دە‌نگ و ئيرادە‌ى گه‌ل و رێگا ديموكراسيه‌كان، له‌ لايه‌ك چارەسه‌رى كێشه‌كان قورستر دەكات، و له‌ لايه‌كى ترە‌وە‌ بێ متمانه‌يى لاى هاوڵاتيان زياتر دە‌كات و زەەمينه‌ى پشێوىەک دە‌ڕەخسێنێت کە زۆر لە ئێستا دژوارتر و ئاڵۆزتر بێت. 
كۆنگرەى نه‌ته‌وەیى كوردستان/ نوێنه‌رايه‌تى باشوور
18-12-2017‌ ‌