سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  پەیامێک لە لاهور شێخ جەنگییەوە
به‌روار: 18/12/2017


كۆمەڵانی بەشەرەفی خەڵكی كوردستان

هاوڵاتیان و هاونیشتمانیانی خەمخۆر و بەپەرۆش بۆ چاكسازی و ژیانێكی باشتر

لەگەڵ بەرەو پێشچونی ئەو رووداوە نەخوازراوانەی ئەم دواییەدا، كەسەرجەمیان بەهۆی هەڵەی حكومڕانیەوە بوون. دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ داوا رەواكانی خەڵك و لێرەوە ئێمە خۆمان بە پشتیوانی داوا رەواكانی خەڵكی وڵاتەكەمان دەزانین لە پێناو باشتر كردنی دۆخی گوزەران و حوكمڕانیەكی شایستە بەم گەلە، بەڵام هاوكات لەگەڵ ئەمەدا داواكارین كە خۆپیشاندانەكان بەئاڕاستەی هەڵەدا نەبرێن و پشێوی لێنەكەوێتەوە و دۆخی ئاسایش و ژیانی هاوڵاتیان نەكەوێتە مەترسیەوە..

پاراستنی دامودەزگا مەدەنی و حكومیەكان و بارەگاكان ئەركی هەموو لایەكمانە و نابێت بەهیچ جۆرێك پەنا بۆ سوتاندن و توندوتیژی ببرێت، لێرەوە داوا دەكەین كەخەڵك خۆیان لە ئاژاوەنانەوە بپارێزن، چونكە ئەمە دەبێتە بەلاڕێدا بردنی داوا رەواكانیان و رێگر دەبێت لەهەر چاكسازی و بونیادنانێك لە وڵاتدا. ئێمەش بەهەموو شێوەیەك رێگر دەبین لە هەر دەستێك بۆ نانەوەی پشێوی و كاولكاریەك لە وڵاتدا..

پێكەوە بەرەو ئایندەیەكی گەش و حكومڕانیەكی شایستە بەگەل، پێكەوە بۆ دژایەتی هەر توند و تیژی و كێشەنانەوەیەك كە زیان لە داوا رەواكانی خەڵك بدات..

 

لاهور شێخ جەنگی

زیاتر ...‌
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت