سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  ژماره‌یه‌ك روفاتی جه‌نگی عیراق – ئێران ئاڵوگۆڕده‌كرێن
به‌روار: 19/12/2017

هه‌ردوو وڵاتی عیراق و ئێران ژماره‌یه‌ك روفاتی جه‌نگی (عیراق- ئێران)ـیان له‌نێوان خۆیاندا ئاڵوگۆڕ پێكرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ 18/12/2017 رایگه‌یاند: عیراق روفاتی 46 سه‌ربازو راده‌ستی ئێران كرده‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ردا ئێران روفاتی دووسه‌ربازی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی عیراق.

وتیشی: كوژرانی ئه‌و سه‌ربازانه‌ بۆ سه‌رده‌می جه‌نگی نێوان عیراق – ئێران له‌ ساله‌كانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی پێشوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی روفاته‌كانیش له‌ ده‌روازه‌ی (شلامجه‌) سنوری نێوان هه‌ردوو وڵات بووه‌.

ئاشكرایه‌ كه‌ جه‌نگی عیراق – ئێران له‌ نێوان ساڵانی 1980 بۆ 1988 له‌نێوان ئێران و عیراقدا به‌رپا كرا، تێیدا سه‌دان هه‌زار سه‌رباز و ئه‌فسه‌ر له‌ هه‌ردوو وڵات كوژران.










PUKmedia