سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  سه‌رۆك كۆمارو وه‌زیری به‌رگری كۆده‌بنه‌وه‌
به‌روار: 19/12/2017
ئه‌مڕۆ 18-12-2017 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا، پێشوازیكرد له‌ عیرفان مه‌حمود حیالی وه‌زیری به‌رگری و رێوشوێنه‌كانی به‌هێزكردنی وزه‌و توانای سوپای عیراق له‌هه‌موو بواره‌كانی له‌گه‌ڵدا باسكرد.

سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ ستایشكردنی فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رو سه‌ربازو پله‌دارانی تری هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان به‌هه‌موو ریزه‌كانیانه‌وه‌، قاره‌مانیه‌تی و قوربانیه‌كانیانی به‌رز نرخاندو پیرۆزبایی خۆی نوێكرده‌وه‌ به‌بۆنه‌ی رزگاركردنی بست به‌بستی خاكی وڵاتمان له‌تاوان و چڵكنی تیرۆرستان، به‌ڕێزو شكۆمه‌ندیشه‌وه‌ شه‌هیده‌ نه‌مره‌كانی به‌یادهێنایه‌وه‌، هاوكات ده‌ستخۆشی له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری كرد بۆ تۆماركردنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا، له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ گرنگی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی دووپاتكرده‌وه‌ له‌پێناوی هه‌نگاونان بۆ پێشه‌وه‌ به‌ره‌و بنیاتنانی سوپایه‌كی نیشتمانی و پیشه‌یی عیراقی كه‌ موڵكی هه‌موو عیراق بێت جێگه‌ی وابه‌سته‌یی ته‌سكی بۆ هیچ لایه‌نێكی تر تێدا نه‌بێته‌وه‌و به‌شداری بكات له‌پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پێشكه‌وتن، سه‌رباری پارێزگاریكردن له‌هاووڵاتیان بێ بچوكترین جیاوازی.

وه‌زیری به‌رگریش سڵاو و پیرۆزبایی فه‌رمانده‌كانی سوپای عیراق و سه‌ربازه‌كانی گه‌یانده‌ سه‌رۆك مه‌عسوم به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌سه‌ر تیرۆردا سوپاسگوزاری و ستایشی بۆ سه‌رۆك كۆمار دووپاتكرده‌وه‌ له‌پای پشتیوانی به‌رده‌وامی بۆ گه‌شه‌پێدانی سوپای عیراق به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه‌، هاوكات پلانه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌شی خسته‌ڕوو له‌ به‌شداریكردنیدا بۆ پشتیوانی و هاریكاری له‌ چه‌سپاندنی ئاسایش و ئۆقره‌یی وڵاتدا.










PUKmedia