سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  چەكدارەكانی داعش بەرەو ئەم وڵاتە بەڕێوەن
به‌روار: 19/12/2017

ڕۆژنامەیەكی میسری لە زاری سەرچاوە سورییەكانەوە ڕایگەیاند، گروپە چەكدارەكانی داعش لە دوای شكستیان لە سوریاو عێراق بەرەو بیابانی سینا لە میسر دەڕۆن.

رۆژنامەی (الیوم السابع) نووسیویەتی، سەرچاوە سورییەكان ڕایانگەیاندووە، گروپە چەكدارەكانی داعش دوای تێپەڕ بوون بە لوبنان بەرەو بیابانی سینا لە میسر دەچن.

ئەم سەرچاوەیە بە ڕۆژنامەكەی وتوە، چەكدارەكانی داعش دەتوانن لە ڕێگەی باشووری سوریاوە بچنە ناو میسرو ئەگەر ناوەندە ئەمنییەكان هاوكاری داعش بكەن ئەوە دەتوانن زۆر بە ئاسان ترو لە ڕێگەی ئاسمانەوە بچنە ناو بیابانی سیناوە.

ئەم سەرچاوەیە هۆشداریداوە كە گواستنەوەی ئاسمانی چەكدارەكانی داعش بۆ خاكی سوریا لە ڕێگەی یەكێك لە وڵاتانی دراوسێوە ئەنجام دەدرێت.

هەروەها جەختی لەوەشكردۆتەوە: ئەگەر كەم و كوڕی ئەمنی بوونی نەبێت، زۆر ئەستەمە ئەم چەكدارانە بتوانن وەها بە ئاسانی بگەنە بیابانی سینا.

شایانی باسە یەكێتی ئەفریقیاو جەزائیریش پێشتر ڕایگەیاندبوو، چەكدارەكان بەرەو باكووری ئەفریقیا كۆچ دەكەن.