سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  عیراق و روسیا له‌سه‌ر كڕین و فرۆشتنی چه‌ك كۆده‌بنه‌وه‌
به‌روار: 20/12/2017

ئه‌مڕۆ ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی به‌رگری و به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی روسیا بۆ تاوتوێكردنی كڕین و فرۆشتنی چه‌ك به‌عیراق و به‌هێزكردنی یه‌كه‌ به‌رگریه‌كان كۆبونه‌ته‌وه‌.

 

وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق ئاشكرایكردوه‌: هه‌ریه‌ك له‌ فه‌ریف روكن محه‌مه‌د جواد ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق و دیمتری شوگایف به‌رپرسی ده‌سته‌ی فیدڕاڵی په‌یوه‌ندیه‌ سه‌ربازیه‌كانی روسیا كۆبونه‌ته‌وه‌.

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌، ئامانجی سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ تاوتوێكردنی به‌هێزكردن و فراوانكردنی په‌یوه‌ندیه‌ سه‌ربازیه‌كانی  هه‌ردوولا بووه‌.

 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: قسه‌ له‌سه‌ر به‌هێزكردنی توانا سه‌ربازیه‌كانی عیراق بووه‌ له‌ڕووی سیستمی به‌رگری و چه‌كی پێشكه‌وتوو، و ئامرازه‌ تازه‌كانی جه‌نگ كه‌له‌لایه‌ن روسیاوه‌ دروست كراون.














PUKmedia