سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  ژماره‌ی كوژراوانی جه‌نگی موسڵ ئاشكراده‌كرێن
به‌روار: 21/12/2017

دوای زیاتر له‌ نۆ مانگ جه‌نگ بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ له‌تیرۆرستانی داعش دانیشتوانی ئه‌و پارێزگایه‌ زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م بوون و له‌ نێوان 9 بۆ 11 هه‌زار هاووڵاتی موسڵ كوژراون. 

ئاژانسێكی ئه‌مریكیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و رێژه‌یه‌ش 10 ئه‌وه‌نده‌ زیاتره‌ له‌و ژماره‌یه‌ی له‌پێشوودا باسی لێوه‌ده‌كرا.

ئاژانسی ئه‌سیۆشه‌ییتد پرێس، ئه‌مڕۆ 20/12/2017 بڵاویكرده‌وه‌: هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا دژی تیرۆرستانی داعش و حكومه‌تی عیراق و ته‌نانه‌ت به‌ناو رێكخراوی تیرۆرستی داعشیش ته‌ئكیدنین له‌ ژماره‌ی كوژراوانی جه‌نگی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ. 

ئاژانسه‌كه‌ به‌پێی ئه‌و لیسته‌كه‌ی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توێكاری موسڵ ده‌ستی كه‌وتووه‌، ناوی 9606 تێدا تۆماركراوه‌ كه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ كوژراون، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات به‌سه‌دان كه‌سی مه‌ده‌نی تاكو ئێستا لاشه‌كانیان له‌ژێر داروبه‌رده‌ روخاوه‌كاندان و بێ سه‌رو شوێنن.

2.jpg


ئه‌سیۆشه‌ییتد پرێس ئاشكرایده‌كات: نزیكه‌ی سێ هه‌زارو 200 هاووڵاتی مه‌ده‌نی به‌هۆی بۆردومانی هاوه‌ن و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانه‌وه‌ له‌نێوان تشرینی یه‌كه‌می 2016 تاكو شكستی تیرۆرستان له‌و شاره‌ كوژراون.

ده‌شڵێت زۆربه‌ی رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ژماره‌ی راست و دروستی جه‌نگی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاكو ئێستا ئه‌و شاره‌ وێرانه‌یه‌و به‌شێكی زۆری دانیشتوانه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌ بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان له‌ ئێستادا ئه‌و كاره‌ ئه‌سته‌مه‌و به‌ نزیكه‌یی ژماره‌كان ئاشكرا ده‌كرێن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

3.jpg



زیاتر ...‌
ئەمڕۆ برۆنۆ جیدۆ نوێنەری کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە عێراق، بە بۆنەی رۆژی جیھانی پەنابەرانەوە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێ...
21/06/2018
له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی به‌غداد دوایین پێشھاته‌كانی عێراق و گرنگیی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ھه‌ردوو وڵات تاوتوێكراوه‌، له‌چه‌ند رۆژی رابردووشدا ...
07/06/2018
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی عیراقی بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه‌ هۆكاره‌كه‌ی به‌ڕوونی دیارنیه‌، له‌ حوسه‌یینیه‌یی ئیمام عه‌لی له‌ناوچه‌ی سه...
07/06/2018
هێرشبه‌ره‌كان له‌و گونده‌دا بڵاوببووه‌نه‌وه‌ كه‌ تاڕاده‌یه‌ك له‌ ناوه‌ندی تارمییه‌وه‌ دووره‌‌و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌یان كردبوو، به‌پێی بۆچو...
20/05/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت