سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  دێرەزور؛ داعش هێرشی کردە سەر شەڕڤانان
به‌روار: 21/12/2017
چەكدارانی داعش رۆژی چوارشەممە لە پارێزگای دێرەزور لە رۆژهەڵاتی سوریا هێرشیان کردە سەر پێگەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات و لە ئەنجامی شەر و پێكداداندا 11 چەكداری داعش كوژراون و شەر لەو ناوچەیە بەردەوامە.

بە پێی ئاژانسی هاوار نیوز چەكدارنی داعش لەنیوەڕۆی دوێنێوە هێرشەکانیان بۆ سەر پێگەكانی شەرڤانان لە گوندی حەمام و جەرس-ی رۆژهەڵات  دەستپێکردوەو شەڕی سەخت رویداوە.

بەپێی ئەو ئاژانسە، لە ئەنجامی شەڕەكە 11 چەكداری داعش كوژراون و 3 شەڕڤان لەو شەڕەدا شەهید بوون و شەڕەكەش بەردەوامە.

هەرچەندە شاری دێرەزوور بەتەواوی کۆنترۆڵکراوەتەوە، بەڵام لەچەند گوندێکی ئەو شارە هێشتا چەکدارانی داعش ماون و بەرگریی لەو خاکە کەمەی سوریا دەکەن کە لەژێر کۆنترۆڵیاندا ماوە.


زیاتر ...‌
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت