سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  هێزە دەریاییەكانی بەریتانیا چاودێری كەشتییەكی جەنگی روسیا دەكەن لە دەریای باكووردا
به‌روار: 26/12/2017
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری وەزارەتی بەرگری بەریتانیاوە بڵاویكردەوە، كەشتییەكی بەریتانی چاودێری كەشتیەكی جەنگی ڕووسی كردووە لەكاتی تێپەربوونی بەناوچەیەكی نزیك لە هەرێمە ئاوییەكانی بەریتانیادا، هەر بەپێی لێدوانی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا جموجۆڵی كەشتییە جەنگیەكانی ڕووسیا لەكاتی پشووەكانی كریسمس و سەری ساڵدا زیادیكردووە.

كەشتی جەنگی ئێچ ئێم ئێس ست ئەلبانس لە 23ی دیسەمبەرەوە چاودێری كەشتی ڕووسی ئەدمیراڵ گۆرشكۆڤی كردووە، لەوكاتەوەی كە بەدەریای باكووردا تێپەڕیووە، كەشتیەكانی هێزی شاهانەی بەریتانیا بەدرێژایی ماوەی پشووی كریسمس چاودێری كەشتیە ڕووسیەكەیان كردووە و رۆژی سێشەممە گەڕاونەتەوە بۆ بەندەری پۆرتس ماوس.

گاڤین ویلیامسن، وەزیری بەرگری بەریتانیا دوای ڕووداوەكە لەلێدوانێكدا ڕایگەیاند، كە "بەریتانیا دوودڵ نابێت لەبەرگریكردن لە هەرێمە ئاوییەكانی و چاوپۆشی لە هیچ كردەوەیەكی دوژمنكارانە ناكات".

ئەوە لەكاتێكدایە كە گرژی لە پەیوەندیەكانی نێوان بەریتانیا و رووسیادا هەیە، بۆریس جۆنسن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەكاتی گەشتەكەی بۆ رووسیا لە هەفتەی رابردوو ڕایگەیاند، "بەڵگەیەكی زۆر" هەیە كە دەیسەلمێنێت مۆسكۆ دەستێوەردان دەكات لە هەڵبژاردنەكانی ووڵاتانی بیانی، بەڵام هاوتا ڕووسیەكەی سێرگی لاڤرۆڤ ئەو تۆمەتەی ڕەتكردەوە.

جۆنسن ووتی، كە بەریتانیا خوازیارە پەیوەندیەكانی لەگەڵ روسیا ئاسایی بكاتەوە، بەڵام مۆسكۆ لەندەن تۆمەتبار دەكات بەهۆكاری خراپی پەیوەندیەكانی نێوان ئەو دوو ووڵاتە.


زیاتر ...‌
به‌پێی نوێترین ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی جیهان ڕووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی بێوێنه‌یه‌ و مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران ...
21/06/2018
پۆلیسی سوید لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەهۆکاری تەقەکردنەکە نەكردوە، تەنها ئەوە نەبێت کە بەهۆی ئەو رووداوەوە سێ بۆ چوار کەس برینداربوون و گوستراونەتە...
19/06/2018
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌زاری ئه‌دریان رانكین گالاوی وێته‌بێژی وه‌زاه‌رای به‌رگری ئه‌مریكاوه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌ هێر...
19/06/2018
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه‌: لێدوانه‌كانی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا روونبووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تاران پیتاندنی یۆرانی...
07/06/2018
سه‌رۆكی ئه‌مریكا بریاریداوه‌ به‌ راگرتنی ھه‌موو ھاوكارییه‌كانی واشنتۆن بۆ باكوری رۆژئاوای سوریا كه‌ قه‌باره‌كه‌ی ده‌یان ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه‌....
20/05/2018
رێكخراوه‌كه‌ له‌ باره‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌وه‌ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه‌، هه‌تا ئه‌نجامی پشكنینه‌كان له‌ تاقیگه‌كاندا ده‌رده‌چێت. ...
17/05/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت