سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  لاڤرۆڤ بە تیلەرسن دەڵێت وتارە دووژمنانەییەکەی ئەمەریکا سەبارەت بە کۆریا جێی قبوڵکردن نیە
به‌روار: 27/12/2017

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە سێرجی لاڤرۆب بە هاوتا ئەمەریکییەکەی ڕێکس تیلەرسنی وتووە وتارە دوژمنانەییەکەی واشنتن گرژییەکانی نیمچە دوورگەی کۆریا زیاتر دەکات و جێی قبوڵکردن نیە.

وتیشی دوو وەزیرەکە لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا باسیان لە کۆمەڵێک ڕێوشوێن کردووە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی سوریا و ڕەوشەکەی ئۆکرانیا.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا کرێملن ڕایگەیاند ڕوسیا ئامادەیە ڕۆڵی نێوەندگیر ببینێت لەنێوان کۆریای باکوور و ئەمەریکادا ئەگەر هاتوو دوو وڵاتەکە بەوە ڕازی ببن.

لە مێژە مۆسکۆ داوا لە کۆریای باکوور و ئەمەریکا دەکات دانوستاندن ئەنجام بدەن بۆ کەمکردنەوەی ئەو گرژییانەی کە بەهۆی بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی کۆریای باکوورەوە دروست بوون سەرەڕای بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دژی کۆریای باکوور.

وتەبێژی کرێملن دیمیتری بێسکۆڤ لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ئامادەیی ڕوسیا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و ڕێخۆشکردن بۆ دانوستانەکان ڕوون و ئاشکرایە."

سیاسەتمەدارانی ئەمەریکا دەڵێن هەوڵدەدەن بگەنە چارەسەرێکی سیاسیی بەڵام سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەڵێت پێش ئەوەی بچینە گفتوگۆکردنەوە دەبێت پیۆنگیانگ واز لە پەرەپێدانی چەکە ناوەکییەکانی بهێنێت.











VOA

زیاتر ...‌
به‌پێی نوێترین ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی جیهان ڕووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی بێوێنه‌یه‌ و مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران ...
21/06/2018
پۆلیسی سوید لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەهۆکاری تەقەکردنەکە نەكردوە، تەنها ئەوە نەبێت کە بەهۆی ئەو رووداوەوە سێ بۆ چوار کەس برینداربوون و گوستراونەتە...
19/06/2018
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌زاری ئه‌دریان رانكین گالاوی وێته‌بێژی وه‌زاه‌رای به‌رگری ئه‌مریكاوه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌ هێر...
19/06/2018
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه‌: لێدوانه‌كانی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا روونبووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تاران پیتاندنی یۆرانی...
07/06/2018
سه‌رۆكی ئه‌مریكا بریاریداوه‌ به‌ راگرتنی ھه‌موو ھاوكارییه‌كانی واشنتۆن بۆ باكوری رۆژئاوای سوریا كه‌ قه‌باره‌كه‌ی ده‌یان ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه‌....
20/05/2018
رێكخراوه‌كه‌ له‌ باره‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌وه‌ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه‌، هه‌تا ئه‌نجامی پشكنینه‌كان له‌ تاقیگه‌كاندا ده‌رده‌چێت. ...
17/05/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت