سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  دوای نەمانی پێشمەرگە لەناوچەكە، باشوری كەركوك بۆتەوە بە دێوەزمەی كوشتن بۆ هاوڵاتیانی سنورەكە
به‌روار: 27/12/2017

لەپێش روداوەكانی 16ی تشرینی یەكەم و ئەو كاتەی پاراستنی شاری كەركوك و ناوچەكانی دەوروبەری لەژێر دەستی هێزی پێشمەرگەدا بوو، ئەمن و ئاسایشێكی تۆكمە لەناوچەكە بەرقەرار كرابوو. بەڵام دوای هاتنەوەی هێزە عیراقییەكان بۆ سنورەكە، جارێكیتر ناوچەكانی باشوری كەركوك بەهۆی پەلامارە تیرۆریستییەكان و پرۆسەكانی كوشتن و رفاندنی هاوڵاتیان،بۆتەوە بەدێوەزمەی كوشتن و ناسەقامگیری ئەمنی بۆ هاوڵاتیانی سنورەكە بە پارێزگای كەركوكیشەوە.