سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی به‌لجیكا عیراقیان جێهێشت
به‌روار: 27/12/2017

چوار فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كه‌ی به‌لجیكا دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كانیان له‌بۆردومانكردنی تیرۆرستانی داعش له‌خاكی عیراق به‌ره‌و خاكی وڵاته‌كه‌یان گه‌ڕانه‌وه‌.

 

له‌به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌لیجیكادا هاتووه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌ F16  ئه‌كانی به‌لجیكا، به‌ره‌و وڵات كشانه‌وه‌و ئه‌ركه‌كانیان له‌عیراق كۆتای پێهات.

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌: له‌ئه‌یلولی ساڵی 2016ه‌وه‌  تاوه‌كو ئه‌یلولی 2017 ه‌وه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی به‌لجیكا  له‌ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌رده‌نه‌وه‌ به‌شدار بوون له‌هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش و بۆردومانكردنی تیرۆرستان له‌ناو خاكی عیراق.

 

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌:" پێشتر له‌ سه‌ر داوای هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌كاتێكدا ئه‌ركه‌كانی كۆتای پێهاتبوو،  شه‌ش مانگی تر ئه‌ركه‌كانیان درێژكرایه‌وه‌.