سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  عه‌لی غێدان و عه‌بود كه‌نبه‌ر و خالید عوبه‌یدی له‌لێكۆڵینه‌وه‌دان
به‌روار: 28/12/2017
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند لێكۆڵینه‌وه‌ له‌دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی ده‌كرێت و له‌نێوان عه‌لی غێدان عه‌بود كه‌نبه‌ر و خالید عوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگری پێشوو تێدایه‌.

ئاژانسی سۆمه‌ریه‌ نیوز هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایانه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی و راوێژكاری یاسایی وه‌زاره‌تی به‌رگری و جێگره‌كه‌یشی تێدایه‌.

ئاژانسه‌كه‌ له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانییه‌وه‌ ده‌ڵێت: هه‌ندێك له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ بنكه‌ی پۆلیسی كه‌راده‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ گرنگترینیان دۆسیه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی سوپای عیراق. ئه‌وانی دیكه‌ش سه‌رجه‌میان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ كراوه‌ته‌وه‌و رێكاره‌ یاساییه‌كان به‌رده‌وامه‌.

ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كان رایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌یان بۆ روبه‌ڕووبه‌نه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ستپێكردووه‌و ئامانجیان گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌ دزراوه‌كانه‌ بۆ گه‌لی عیراق.

عه‌بادی له‌ وته‌یه‌كیشیدا هۆشداریداو وتی: (گه‌نده‌ڵكاران یاری به‌ئاگر ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه‌ چاره‌نوسیان له‌ به‌ندینخانه‌كانه‌).

سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیش ئاشكرایكرد: دامه‌زراوه‌كانی وڵات روبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی بونه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر هه‌مووان پێویسته‌ دژی بوه‌ستینه‌وه‌. وتیشی: پێویسته‌ گه‌نده‌ڵی له‌عیراق له‌ناو ببه‌ین ده‌نا وڵاتمان له‌ناو ده‌بات.