سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان دەدرێـت
به‌روار: 02/01/2018
لیژنەی کاروباری پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستان بەڵێنێکی وەزیری پێشمەرگە بەوەکالەت لەبەرژەوەندی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان ئاشکرادەکات و ئەندامێکی لیژنەکەش وردەکاری ئەو بەلێنە بڵاودەکاتەوە.
قادر ڕەزگەیی ئەندامی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێکدا  رایگەیاند: وەک لیژنەی پەیوەندیدار چەندجارێک بەدواداچوونمان کردووە لەبارەی بەرزکردنەوەی پلەی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان، بەڵام پێیمان راگەیاندراوە کە بەرزکردنەوەی پلە ڕانەگیراوە.
ئاشکراشیکرد، لە بەھاری ٢٠١٦ەوە تائێستا بەرزکردنەوەی پلە بۆ ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە نەکراوە ، وتیشی: بۆ ئەو گرفتەش لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە بەوەکالەت کۆبوونەوەمان ئەنجامداوە و پێیمانراگەیاندووە ناکرێت لەئێستادا پاشکەوت لەسەر موچەکانیان بکرێت و پلەیان بۆ بەرزنەکرێتەوە.
راشیگەیاند: کەریم سنجاری وەزیری پێشمەرگە بەوەکالەت بەلێنیداوە کەبەدواداچوون بۆگرفتی ئەو ئەفسەرو ھێزە ئەمنیانە بکات کە شایستەی بەرزکردنەوەی پلەن و بەرزکردنەوەی پلەیان بۆ ئەنجام نەدراوە.
ڕەزگەیی باسیلەوەشکرد داوایان کردوە بەھۆی قەیرانی داراییەوە ئەگەر شایستەی دارایشیان بۆ ئەژمارنەکرێت، بەڵام بەرزکردنەوەی پلەیان بۆ بکرێت و دواتر پارەکەیان بۆ ئەژماربکرێت کە قەیرانی دارایی بەکۆتا ھات.

زیاتر ...‌
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت