سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  بێدواكه‌وتن ئه‌فسه‌ران پله‌یان به‌رزده‌كرێته‌وه‌
به‌روار: 09/01/2018

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق به‌ فه‌رمانێكی دیوانی پله‌ی ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی بۆ خشته‌ی كانونی دووه‌می 2018 به‌رزكرده‌وه‌و له‌هه‌رێمی كوردستانیش ماوه‌ی دوو ساڵه‌ ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌و مافه‌ بێبه‌شن.

نوسینگه‌ی تایبه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی سه‌ر به‌میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراقن و شایسته‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ن له‌ خشته‌ی (9ی كانونی دووه‌می 2018) له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه‌ به‌ فه‌رمانێكی دیوانی پله‌یان به‌رزكرایه‌وه‌.

ئاشكرایه‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ (1ی كانونی دووه‌می 2018) به‌فه‌رمانێكی دیوانی پله‌ی ئه‌فسه‌رانی سوپای عیراق و ده‌زگای دژه‌ تیرۆری بۆ خشته‌ی (6ی كانونی دووه‌می 2018) له‌كاتی خۆیدا به‌رزكرده‌وه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پله‌ی ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ چه‌ند ساڵێك دواكه‌وتووه‌و به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ئێستادا خشته‌ی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی (نه‌ورۆزو ئه‌یلولی 2016) و (نه‌ورۆزو ئه‌یلولی 2017) كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه‌و دیاریش نییه‌ كه‌ی پله‌ی ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌رزده‌كرێته‌وه‌.

رۆژی‌ 29-10-2017 په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆبۆوه‌ و تیایدا سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سركراو ده‌سه‌ڵاته‌كانی مه‌سعود‌ بارزانی‌ به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی‌ (په‌رله‌مان، حكومه‌ت، ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌) دابه‌شكرا، له‌وكاته‌شه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی مه‌رسوم و‌ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ درایه‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم.

به‌ڵام پرسی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه‌ تائێستا نه‌جوڵێنراوه‌و لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ش له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوونی جدیان نه‌كردووه‌.


زیاتر ...‌
ئەمڕۆ برۆنۆ جیدۆ نوێنەری کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە عێراق، بە بۆنەی رۆژی جیھانی پەنابەرانەوە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێ...
21/06/2018
له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی به‌غداد دوایین پێشھاته‌كانی عێراق و گرنگیی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ھه‌ردوو وڵات تاوتوێكراوه‌، له‌چه‌ند رۆژی رابردووشدا ...
07/06/2018
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی عیراقی بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه‌ هۆكاره‌كه‌ی به‌ڕوونی دیارنیه‌، له‌ حوسه‌یینیه‌یی ئیمام عه‌لی له‌ناوچه‌ی سه...
07/06/2018
هێرشبه‌ره‌كان له‌و گونده‌دا بڵاوببووه‌نه‌وه‌ كه‌ تاڕاده‌یه‌ك له‌ ناوه‌ندی تارمییه‌وه‌ دووره‌‌و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌یان كردبوو، به‌پێی بۆچو...
20/05/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت