سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
   پارەی دزراوی عیراق لە12 ساڵی رابردودا
به‌روار: 09/01/2018
لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات كە لەماوەی 12 ساڵی رابردوودا زیاتر لە200ملیار دۆلار لەم وڵاتە بەتاڵان براوە.
لەلێدوانێكیدا بۆ سایتی ئەرەب نیوز، تەڵاڵ زەوبەعی سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند ، ئاسایش و ئارامی سیاسی لەعیراق  بەهۆی لێپرسراوانی گەندەڵكارەوە مەترسیان لەسەردەبێت.
بەوتەی زەوبەعی بەر لە كەوتنی پارێزگاكانی نەینەواو صەڵاحەدین و ئەنبار و داگیركردنی لەلایەن داعشەوە، پارێزگارەكانیان لە گەندەڵی و دزینی پارەی دەوڵەتەوە تێوەگلابوون و سەرهەڵدانی گروپە چەكدارەكانیش پەیوەندی بەو گەندەڵیەوە هەبوو.لایخۆشیەوە موسی فەرەج سەرۆكی پێشووی دەستەی دەستپاكی كە ساڵی 2004 دامەزراوە،بەهەمان سەرچاوەی راگەیاندوە،كە پەیوەندیەكی راستەوخۆ هەیە لەنێوان بەرپرسە گەندەڵكارەكان و تیرۆردا و مانەوەی بەرپرسە گەندەڵكارەكانیش لەدەسەڵاتدا وا دەخوازێت لەپاڵ كۆكردنەوەی پارەدا بارەگاو چەك و ئۆتۆمبیل و میلشیاو راگەیاندنیان هەبێت كە هەموو ئەوەش پێویستی بەدارایی مانگانە دەبێت.