سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  خه‌رجیه‌كانی ئه‌مریكا له‌شه‌ڕی تیرۆر ئاشكرا ده‌كرێن
به‌روار: 09/01/2018

به‌پێی تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی زانكۆی براون، ئه‌مریكا زیاتر له‌ پێنج ترلیۆن دۆلاری خه‌رچی شه‌ڕی تیرۆر كردوه‌.

 

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاویانكردوه‌:" به‌پێی ئه‌و پڕۆژه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌خه‌رجیه‌كانی ئه‌مریكا له‌شه‌ڕی تیرۆر له‌سه‌رانسه‌ری جیهان 5 ترلیۆن و 600 ملیۆن دۆلاری خه‌رج كردوه‌".

 

به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونه‌ی كه‌ زانكۆی براون خستوویه‌تی ڕوو:" ئه‌مریكا له‌ 76 وڵاتی جیهان شه‌ڕی تیرۆر ده‌كات".

 

پێشتر دۆناڵد ترامپ ئاشكرایكردبوو، ئه‌مریكا حه‌وت ترلیۆن دۆلاری خه‌رجی شه‌ڕی تیرۆر كردوه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش كارێكی ده‌به‌نگانه‌یه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی 21 بۆ هه‌شت ترلیۆن به‌رزده‌بێته‌وه‌.