سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  300 هه‌زار دینار به‌پێشمه‌رگه‌ ده‌درێت..په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌
به‌روار: 14/01/2018

بڕی 300 هه‌زار دینار وه‌ك به‌شێك له‌موچه‌كانیان به‌هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه‌ ده‌درێت، وته‌بێژی ئه‌و هێزه‌ش هۆكاری دابه‌شكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ ئاشكراده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "تائه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی ته‌مویلی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی نه‌كردوه‌"، هاوكات په‌یامێكی‌ دڵنیایی ئاراسته‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات.

عه‌مید ئه‌حمه‌د له‌تیف وته‌بێژی هێزه‌كانی 70ی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕاگه‌یاند، "تائێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ته‌مویلی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی 70 نه‌كراوه‌ بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی 2017ی ته‌واوی هێزه‌كه‌".

وتیشی:"پێشتر ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ هێزه‌كانی 70 دابینیكرد، به‌شی ته‌واوی هێزه‌كانی نه‌كردو له‌هه‌ندێك شوێنیشدا بڕێكی كه‌م پاره‌ مایه‌وه‌، بۆیه‌ بڕیاردرا وه‌كو بڕێكی بڕاوه‌ هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك بڕی 300 هه‌زار دیناری بدرێتێ تا ئه‌وكاته‌ی له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ته‌مویل ده‌كرێن و دواتر ته‌واوی موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كه‌یان پێده‌درێت و نافه‌وتێت".

ڕاشیگه‌یاند، "بارو گوزه‌رانی پێشمه‌رگه‌ خراپبوو، بۆیه‌ بڕیاردرا هه‌ر هیچ نه‌بێت، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ دابه‌شبكرێت و دواتر كه‌ پاره‌ بۆ هێزه‌كه‌ ته‌رخانكرا، ته‌واوی موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كه‌یان بدرێتێ".

به‌وته‌ی وته‌بێژه‌كه‌ی هێزه‌كانی 70، "ئه‌م به‌یانییه‌ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ قسه‌یكردوه‌ له‌باره‌ی موچه‌ی مانگی ئه‌یلول و له‌وه‌ڵامدا باس له‌وه‌كراوه‌، تائێستا وه‌زاره‌تی‌ دارایی ته‌مویلی نه‌كردون".

به‌وته‌ی‌ عه‌مید ئه‌حمه‌د له‌تیف، ماوه‌ی 88 ڕۆژه‌ به‌شی پاسه‌وانیه‌كان و باره‌گای فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی 70، موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌و 300 هه‌زار دیناره‌شیان وه‌رنه‌گرتوه‌.


زیاتر ...‌
ھێزەر ناوەرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا لەبارەی رەوشی ئاوارەکانی عەفرین وتی: ئاوارەکانی ئەو شارە ناتوانن بە سە...
06/05/2018
جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه‌ به‌ پێی زانیارییه‌كانیان زیاتر له‌ 400 تیرۆریستی بیانی داعش له‌ل...
03/05/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت