سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  راگه‌یه‌ندراوی ده‌زگای دژه‌ تیرۆر سه‌باره‌ت به‌ روداوه‌كه‌ی گرتوخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ
به‌روار: 15/01/2018


دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان راگەیاندراوێکی سەبارەت بە رووداوەکەی گرتوخانەی چەمچەماڵ بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە لە کاتی گواستنەوەی تیرۆریستە بەندکراوەکان، هێرش کراوەتە سەر هێزەکانیان.

لە راگەیاندراوەکەدا کە ئەمڕۆ ١٥ی کانونی دووەم دەزگای دژەتیرۆر بڵاویکردەوە هاتووە '' دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دادی عێراق، بڕیاری داخستنی گرتوخانه‌ی فیدراڵیی چه‌مچه‌ماڵی دا، داوا له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا كه‌ هاوكاربن له‌ گواستنه‌وه‌ی تیرۆریسته‌ به‌ندكراوه‌كانی گرتوخانه‌ی فیدراڵیی چه‌مچه‌ما‌ڵ، بۆ به‌ندیخانه‌ی فیدراڵیی سوسێ''.

لە بەشێکی تری راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە '' شه‌وی رابردوو، كاژێر ٢:٣٠ ی خوله‌كی دوای نیوه‌شه‌و، هێزه‌ په‌یوه‌نداره‌كان و ده‌زگای دژه‌ تیرۆر كه‌ ئه‌ركی پاراستنی گواستنه‌وه‌ی تیرۆریسته به‌ندكراوه‌كانیان بۆ به‌ندیخانه‌ی سوسێ جێ به‌جێ ده‌كرد،''.

هەروەها ئەوەش باسکراوە کە لە کاتی گواستنەوەی تیرۆریستە بەندکراوەکان بۆ زیندانی سوسێ، ،  له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ به‌ چه‌كی قورس په‌لاماردران، كه‌ هێزه‌ په‌یوه‌نداره‌كان وه‌ڵامیاندانه‌وه‌ و له‌ ئاكامی ئه‌و پێكدادانه‌، كه‌سێك كوژرا، سێ كه‌س بریندار بوون و پێنج كه‌سیش له‌ به‌شدارانی په‌لاماره‌كه‌ ده‌ستگیركران كه‌ ئێستا له‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.

دەقی راگەیاندراوەکەی دەزگای دژەتیرۆر: 

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دادی عێراق، بڕیاری داخستنی گرتوخانه‌ی فیدراڵیی چه‌مچه‌ماڵی دا، داوا له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا كه‌ هاوكاربن له‌ گواستنه‌وه‌ی تیرۆریسته‌ به‌ندكراوه‌كانی گرتوخانه‌ی فیدراڵیی چه‌مچه‌ما‌ڵ، بۆ به‌ندیخانه‌ی فیدراڵیی سوسێ.

شه‌وی رابردوو، كاژێر ٢:٣٠ ی خوله‌كی دوای نیوه‌شه‌و، هێزه‌ په‌یوه‌نداره‌كان و ده‌زگای دژه‌ تیرۆر كه‌ ئه‌ركی پاراستنی گواستنه‌وه‌ی تیرۆریسته به‌ندكراوه‌كانیان بۆ به‌ندیخانه‌ی سوسێ جێ به‌جێ ده‌كرد،  له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ به‌ چه‌كی قورس په‌لاماردران، كه‌ هێزه‌ په‌یوه‌نداره‌كان وه‌ڵامیاندانه‌وه‌ و له‌ ئاكامی ئه‌و پێكدادانه‌، كه‌سێك كوژرا، سێ كه‌س بریندار بوون و پێنج كه‌سیش له‌ به‌شدارانی په‌لاماره‌كه‌ ده‌ستگیركران كه‌ ئێستا له‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.

راگه‌یاندنی ده‌زگای دژه‌ تیرۆر
١٥-١-٢٠١٨


زیاتر ...‌
ھێزەر ناوەرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا لەبارەی رەوشی ئاوارەکانی عەفرین وتی: ئاوارەکانی ئەو شارە ناتوانن بە سە...
06/05/2018
جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه‌ به‌ پێی زانیارییه‌كانیان زیاتر له‌ 400 تیرۆریستی بیانی داعش له‌ل...
03/05/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت