سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
له‌میدیاکانه‌وه‌ ‌
  فرۆکەى دوا رۆژ لە دیزاینى کۆمپانیاى جێبەجی کار
به‌روار: 16/01/2018

دواى نیوسەدە تێپەر بوون بەسەر فرۆکەى کۆنکۆرد کە توانى بەربەستى دەنگ ببڕێ یا بشکێنى و لەسالى ٢٠٠٣ پەردە لەسەردەمى زێرینى ئەو فرۆکەیەى بەخێراتر لەدەنگ ماوەکانى دەبڕى دادرایەوە,هەرچەندە تەنکنۆلۆژیا بەردەستە بەلام کۆمپانیاکانى دروستکردنى فرۆکە سەرکەوتو نەبوون لەداهێنانى فرۆکەیەک کە جێى کۆنکۆرد بگرێتەوە .
کۆمپانیاى بووم تەکنۆلوژى کۆمپانیایەکى ئەمەریکى لەنوێ دامەزراو کە لەلایەن کەرتى زانیارى سیلیکۆن فالى لە ویلایەتە یەکگرتووەکان پشتگیرى دەکرێ و گەورە بازرگانى بەریتانى (ریچارد برانسۆن) ئاشکراى کرد کە هەموو ڕەگەزە پێویستەکانى دیزاینى فرۆکەیەکى بازرگانى لەبەردەستەو لەتوانادایە کە سالى ٢٠٢٣ بخرێتە بازارەوەو ئەوەشى روونکردەوە دەمانەوێ خزمەتگوزایەکى خیراتر لەکۆنکۆرد پێشکەش بکەین وبەنرخێ کەمتر لە بلیتى پلەى بزنسمان ئامانجمان ئەوەیە کە مرۆڤ بتوانى لەماوەیەکى کورت بگاتە هەرشوێنیک لەجیهان بەکەمتر لە ٥ کاتژمێرو بە بلیتێک کەمتر لە ١٠٠ دۆلار بێ. 
شوڵ بەردەوام بوو لە رونکردنەوەکەى مرۆڤ دەتوانێ نیویۆرک کاتژمێر ٦ى بەیانى جێ بهێلێ و بگاتە لەندەن دواى ٣ کاتژمێر واتە کاتژمێر ٢ بەپێى کاتى ناوخۆ (واتەبەجیاوازى کات)ولەتواناى دەبێ ئامادەى کوبونەوەومانەوە بي لە لندن تاکو ٩,٣٠ شەو بە ئارەزوى خۆت دواتر کاتژمێر ٨ی شه‌و بگەرێیتەوە نیویۆرک بەکاتى ناوخۆ (واتەبەجیاوازى کات)و شەو لەناو ماڵ ومندالى خۆت بەسەر بەرى پێش ئەوەى بخەون .
بوم تەکنۆلۆژى ئەوەشى خستە ڕوو ئەو پێشکەوتنەى بوارى جیهانى فرۆکەوانى پێى گەیشتوە لەم سالانەى دواییدا بەتایبەت دروستکردنى هەندێ بەشى فرۆکە لە ریشالى کاربۆنى کەواى کردووە رێژەى بەکارهێنانى سوتەمەنى ٣٠% کەم بێتەوە, کۆمپانیا پێشبینى قەبارەى هاتوچون بەخێراتر لەدەنگ واتە (Supersonic) بۆ ١٠٠ ملیار دۆلار بەرز بێتەوەو بۆ ٥٠٠ ڕێڕەوى جیاواز و پیویستى بە ١٠٠٠ فرۆکە دەبێ بۆراهى کردنى ئەو کارە نرخى هەر فرۆکەیەک ٢٠٠ ملیۆن دۆلار دەبێ .
دیزاینێکى نمونەیی
دواى ئەوەى کۆمپانیاى دیزاینەر پلانەکانى خستە ڕوو لەسالى ٢٠١٦ هەنگاوى باش لەوبوارەدا بڕیوە توانییان فرۆکەیەک دروست بکەن کە ٥٠ گەشتیار لە خۆ بگرێ و خێراییەکەى دوو ئەوەندەى خێرایی دەنگە واتە (٢,٢ ماخ واتە بەخێرایی ٢٣٣٥ کم لە کاتژمێرێکدا دەبرێ بە ٣ بزوێنەر بەبەراورد لەگەل ٢,٠ ماخى فرۆکەى کۆنکۆرد بۆ زانیارى خوێنەرانى بەرێز کۆتا خێرایی فرۆکەى بۆینگ ٧٤٧ لە کاتژمێرێکدا ٩٨٨ کیلومەترە .
یەکێکى تر لە دیزاینە نایابەکانى ئەو فرۆکەیە ئەوەیە هەر گەشتیاریک پەنجەرەى تایبەت بەخۆى دەبێ و شوێنى دانیشتنەکەى فروانترە لە دانیشتنى فرۆکەى کۆنکۆرد کە تەسک بوو.Boom فرۆکەیەکى نەفەر هەلگر و بچوکە بە پێچەوانەى نەوەى نوێی فرۆکەى بزنسمانەکان و فرۆکە NASAX کە دیزاینى کەم دەنگ واتە Low Boom کەتواناى برینى بەربەستى دەنگى نییە بەلام تواناى برێنى یا شکانى بەربەستى دەنگى دەبێ وەک فرۆکەى کۆنکۆرد بەلام بەپێى یاساکانى پیس بونى ژینگەو ژاوە ژاو لەهەردوو کەناراوەکانى ئەتلەسى کارى پێکراوە واتە تا ٦٠ هەزار پێ بەرز دەبێتەوە .
یەکێکى تر لە دیزاینە نایابەکانى ئەو فڕۆکەیە ئەوەیە بالەکانى گۆرانکارى بەسەردا هێنراوەو بەبالەکانى کۆنکۆرد دەچێ کە ٣ لایە بە (Delta wing) ناسراوە ئەوەش واى لێ دەکات کە ماوەدرێژەکانى سەر ڕوبەرە ئاویەکان بەخێراییەکى زۆرتر ببڕێ و بەکەمترین سوتەمەنى .
بریارە کۆمپانیا نمونەیەکى بچوککراوە پیشان بدات بە 1XB دەناسرێ لەشارى دینفەر لە ویلایەتى کلۆرادۆى ئەمریکا لە کۆتایی سالى ٢٠١٧ بەبەکارهێنانى ٣ بزوێنەر لەدروستکردنى کۆمپانیاى ژەنەراڵ ئەلیکتریک .
کۆمپانیاکە پێشبینى ئەوەدەکات کە ئەمریکاى باکوور ببێتە گەورەترین بازارى واتە بە ڕێژەى ٣٧٧ فرۆکە لەماوەى ١٠ ساڵ پاش خستنە بازارى ئەو فرۆکەیە, هەروەها کۆمپانیا فرۆکەوانیەکانى ئەوروپا بە رێژەى ٣٦٠ فرۆکە و رۆژهەلاتى ناوەراست و ئەفریکا لە پلەى سیەم بیتبە رێژەى ٢٥٠ فرۆکە .
بەپێى راپۆرتێک کەلە پێگەى ئەفشین ویکلى بلاو بۆتەوە کە کەمکردنەوەى کاتى گەشت هۆکارێکى گرنگە سەبارەت بزنسمانەکان بۆیە کۆمپانیا فرۆکەوانیەکان ناچارن بەتازە کردنەوە گەشتگەلە ئاسمانیەکانیان تاکو لەچوارچێوەى کێ برکێ دا بمێننەوە ,هەر لەوراپۆرتەدا باس لەوە کراوە کە گەشتە هەریمیە کورتەکان واتە Regional Flight هاوبەشى دەکات لەهینانە ئاراى بازارێکى نوێ بۆ فرۆکەوانى , واتە فرۆکەى گەشتیارى Boom بەرهەمەکەى ناوەلوش (استغلال) دەکرێ لەلایەن کۆمیانیا جیهانیەکانى فرۆکەوانى بۆ مانەوە لەچوارچیوەى کێبرکێى ئابورى لەبەرامبەریش دا کۆمپانیا سود مەند دەبێ بۆپالپشتى وەبەرهێنان و پێشخستنى ئەو تەکنۆلۆژیایە لە داهاتوو.

تایبەت بە پەیجى فڕۆکەخانەى سلێمانى نێودەوڵەتى

ئامادەکردن و وەرگێران 
عوسمان عمر على
جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى