سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  داعش دۆلاری لە بانکی ناوەندیی عێراق کڕیووە
به‌روار: 17/01/2018
گۆڤاری فۆرین پۆلیسی ئەمریکی ئاشکرایکرد، ڕێکخراوی داعش لە زیادکردنە ئاشکراکانی بانکی ناوەندیی عێراق بەشداری کردووە و دۆلاری کڕیووە.
ئەو گۆڤارە لە ڕاپۆرتێکیدا دەڵێت، حکومەتی عێراقی ماوەی ساڵێکی پێچووە تا ڕێگری لە داعش بکات بەشداری لە زیادکردنی ئاشکرای بانکی ناوەندیی بکات، کە دۆلار بە بانک و ناوەندەکانی کڕین و فرۆشتنی دراو دەفرۆشێت.
فۆرین پۆلیسی ڕوونیکردووەتەوە، داعش لە ٢٠١٤ و ٢٠١٥ بەشداری زیادکردنەکانی بانکی ناوەندیی کردووە.
ئەوەشی ئاشکراکردووە، داعش توانیوێتی لانیکەم ٤٠٠ ملیۆن دۆلار لە عیراق و سوریا لەگەڵ خۆی ببات، بەم بڕە پارەیەش داعش دەتوانێت لە دەرەوە یاخود لە بازاڕەکانی عێراق وەبەرھێنانی پێوەبکات.
ڕاپۆرتەکە ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، داعش لانیکەم ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری لە بازاڕەکانی عێراق خستووەتە بواری وەبەرھێنانەوە، بەتایبەت بە ناوچە ئازادکراوەکان، داعش ئەو کارەی زیاتر لەڕێی سەرۆکی خێڵەکان و ئەو سەرمایەدارانەوە ئەنجامداوە کە خاوەنی ناوبانگێکی باشن و گومانی پەیوەندییان لەگەڵ داعش لێ ناکرێت.
دەشلێت، "داعش بەوەی زانیوە حکومەتی عێراق دەسەڵاتی بەسەر بازاڕی ڕەش نییە، بۆیە ئەوکاتەی لە ٢٠١٤ بەشێکی زۆری لە عێراق و سوریا کۆنترۆڵکرد ڕۆژانە ملیۆنەھا دۆلاری لە کاتی ئاڵۆزییەکان دەستدەکەوت، ھەروەھا شوێنەواری کۆنی بە نرخ و ئاڵتون و نەوتی فرۆشتووە، بەڵگەکانیش ئاماژەن بۆئەوەی بەشێک لە حزب و کەسایەتییەکان لە بازرگانیکردن لەگەڵ داعش تێوەگلاون".