سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  له‌هه‌رێمی كوردستان ئینته‌رنێت ده‌بێت به‌خۆڕایی
به‌روار: 17/01/2018



كۆمپانیایه‌كی جیهانی بڕیاریداوه‌ ئینته‌رنێت له‌عیراق و چه‌ند وڵاتیكی دیكه‌ی هه‌ژار بكاته‌ خۆڕایی، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ له‌عیراق جێبه‌جێبكرێت به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ بڵاوبونه‌ته‌وه‌، كۆمپانیایه‌كی جیهانی تایبه‌تمه‌ند له‌بواری ئینته‌رنێت، به‌نیازه‌ له‌چه‌ند وڵاتێكی هه‌ژار له‌نێویشیاندا عیراق كه‌ ئینته‌رنێتیان خاوه‌، بكات به‌خۆڕایی.

له‌و زانیاریانه‌شدا هاتوه‌ ((گروپی تالیا كه‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات تێچووی ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ له‌داهاتی خزمه‌گوزاریه‌كانی دیكه‌ی كۆمپانایاكه‌ دابینده‌كات)).

ئومێد محه‌مه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕاگه‌یاند، "بڕیاری ئه‌و كۆمپانیا جیهانیه‌ ئه‌گه‌ر له‌عیراق جێبه‌جێبكرێت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌هه‌رێمیش جێبه‌جێده‌كرێت، چونكه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه‌ له‌عیراق".

snnc