سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  ئێران رەتیدەکاتەوە دانوستان لەبارەی پڕۆگرامی مووشەکە بالیستییەکانییەوە بکات
به‌روار: 18/01/2018
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتیدەکاتەوە رازی بووبێت بەوەی دانوستان لەسەر پڕۆگرامی مووشەکە بالیستییەکانی بکات. 
"بەھرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو ھەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لە رازیبوونی وڵاتەکەی دەکەن بە گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆگرامی مووشەکە بالیستییەکانی و راشیگەیاند: رێگە بە ھیچ لایەنێک نادەن کە دەست لە کاروباری ناوخۆ و بەرگریی ئەو وڵاتەوە وەربدات. 
پێشتر گۆڤاری "فاینانشیال تایمز" لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاوە بڵاوی کردبووەوە کە وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی کۆبوونەوەی ھەفتەی رابردووی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و رێکخەری کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە برۆکسل  رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەوەی کە لەگەڵ وڵاتانی خۆرئاوا دانوستان لەبارەی پڕۆگرامی مووشەکە بالیستییەکانییەوە بکات.