سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
   100 هەزار سەرباز لەسنوری كوردستان كۆدەكرێتەوە..ئەمریكا هۆشداریدەدات
به‌روار: 20/01/2018

توركیا هەوڵدەدات ژمارەی سەربازەكانی لەسنوری عەفرین بگەیەنێتە 100 هەزار، ئەمریكاش پەیامێكی هۆشداریی بەتوركیا دەدات و ڕایدەگەیەنێت، "هەر هێزێك هێرشبكاتەسەر یەپەگە، ئێمەش ڕوبەڕوی دەبینەوە"، ڕۆژئاوای كوردستانیش نوێترین زانیاری سەبارەت بەهەڕەشەكانی توركیاو كاردانەوە نێودەوڵەتیەكان ئاشكرادەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستكەوتون، توركیا ژمارەیەكی زۆر سەربازی لەسنوری عەفرین كۆكردۆتەوەو هەوڵدەدات ژمارەكەیان بگەیەنێتە 100 هەزار سەربازو دواتر هێرشبكاتەسەر عەفرین.
سەرچاوەیەكیش لەڕۆژئاوای كوردستانەوە ئاماژەی بەوەدا، ڕوسیا ئەو هێزەی لەسنوری نێوان توركیاو ڕۆژئاوای كوردستان لەسنوری عەفرین هەیبوە پاشەكشەی پێكردوە بۆ شارەكانی سوریا.
لەوبارەیەوە فەتحوڵڵا حسێنی ئەندامی نوێنەرایەتی كانتۆنەكانی ڕۆژئاوا لەهەرێم ڕاگەیاند، "هیچ ڕوسیا عەفرینی نەپاراستوە، لەوێ بن یان بكشێنەوە هیچ لەمەسەلەكە ناگۆڕێت، ئەوان خۆیان بەلایەنگری ڕژێمی بەعسی سوریا دەزانن نەك گەلی كورد لەسوریا".
وتیشی:"بەو مانایە نایات كە هیچ پەیوەندیەكمان نەبێت، ئێمە لەگەڵ هێزەكانی ڕوسیا پێشترو ئێستاش هەماهەنگیمان هەبوەو هەیە، بەڵام ئەوان لەبەر خاتری كورد لەسەر سنورەكان نین".
حسێنی هۆكاری هەڕەشەكانی توركیای لەعەفرین و ڕۆژئاوای كوردستان ئاشكراكردو وتی:"هەڵوێستەكەی توركیا كاردانەوەیە بەرامبەر بەهاوكاریەكانی ئەمریكا بۆ یەپەگەو هێزەكانی سوریای دیموكرات".
بەوتەی فەتحوڵڵا:"لەڕوسیاو ئەمریكاشەوە توركیا ئاگاداركراوتەوە بەوەی نابێت هیچ جوڵەیەكی سەربازی بەڕوی عەفریندا بكات، بەپێچەوانەوە ڕوبەڕوی بەرخۆدانێكی توندی گەلی كورد لەڕۆژئاوای كوردستان دەبێتەوە".
لەبارەی هەڵوێستی ئەمریكا لەئەگەری هێرشی توركیا بۆسەر یەپەگە لەكاتێكدا، كۆشكی سپی یەپەگەی بەهاوپەیمانێكی سەرەكی خۆی ناوبردوە، نوێنەرەكەی ڕۆژئاوای كوردستان وتی:"ئەمریكا هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاندوەو جەختیكردۆتەوە، نامانەوێت بەهیچ شێوەیەك توركیا هێرشبكاتەسەر عەفرین، ئەگەرهات و توركیا ئەمكارەی كرد، ئەوا ئێمە وەك ئەمریكا لەتەك هاوڕێ و هاوپەیمانەكەمان كە یەپەگەیە دەوەستین و ڕوبەڕوی هەرهێرشێك بۆسەر كوردستان دەبینەوە".
فەتحوڵڵا حسێنی ئاماژەی بەوەشكرد، كۆكردنەوەی هێز لەلایەن توركیاوە شتێكی تازەنییە، "بەڵكو ماوەی سێ مانگە هێزی زیاتریان لەسنوری عەفرین كۆكردۆتەوەو گەمارۆی سەربازی ئەوشارەیان داوە، بەڵام توركیا ئەو ڕاستیە باشدەزانێت ئەگەر خۆی بخاتە ناو ئەو گێژاوەوە بەئاسانی لێی دەرناچێت".


snnc