سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
له‌میدیاکانه‌وه‌ ‌
  توركیا هێزێكی‌ سێ‌ هه‌زار كه‌سی‌ دژی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دروستده‌كات
به‌روار: 20/01/2018



یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان مه‌ترسیه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاشكرده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "هێزێكی‌ سێ‌ هه‌زار كه‌سی‌ دژی‌ كورد به‌هاوكاریی توركیا پێكهێنراوه‌"، به‌رپرسێكی‌ یه‌كێتیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "مانه‌وه‌و جێگیربونی‌ ئه‌و هێزه‌و سوپای‌ توركیاش مه‌ترسی بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌و سنوره‌كه‌ش هه‌یه‌".

ئه‌و یه‌كه‌یه‌ی‌ سوپای‌ توركیا له‌سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ (كانونی یه‌كه‌می‌ 2015)دا  هێنرانه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌پاساوی‌ مه‌شقپێكردنی‌ چه‌كدارانی‌ سوننه‌كان بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی‌ موسڵ و دوای‌ نه‌مانی‌ داعشیش له‌و سنوره‌ تائێستا ناوچه‌كه‌یان چۆڵنه‌كردوه‌.

هاوكار جاف ئه‌ندامی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ نه‌ینه‌وای‌ یه‌كێتیی‌ نیشتیمانی‌ كوردستانڕاگه‌یاند، "ئه‌و هێزه‌ی‌ سوپای توركیا كه‌ له‌دوو ساڵی ڕابردودا هێنرانه‌ نزیك باشیك و له‌بازگه‌ی زێلكان جێگیركران، تائێستا له‌شوێنی خۆیان ماونه‌ته‌وه‌و مانه‌وه‌شیان مه‌ترسی بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌و سنوره‌كه‌ هه‌یه‌".

وتیشی:"هێزه‌كه‌ زیاتر له‌هه‌زار سه‌ربازو ژه‌ندرمه‌و پله‌داری‌ تورك پێكهاتوه‌، له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌هێزێكی حه‌شدی نه‌ینه‌وا كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌سیل نوجێفیه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتیده‌كرێن، میلیشیایه‌كی سێ هه‌زار كه‌سیان دژ به‌كورد پێكهێناوه‌، ئه‌وانه‌ مه‌ترسین بۆسه‌ر ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و به‌تایبه‌ت كورد".

سه‌باره‌ت به‌مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر كوردیش جاف وتی:"بونی هه‌ر هێزێكی ده‌ره‌كی چ له‌ناو خاكی هه‌رێم یان هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ په‌یڕه‌وو پڕۆگرامی خۆی بۆ ئیشكردن هه‌یه‌، هێزه‌كه‌ش به‌چه‌كی قورسه‌وه‌ به‌تانك و زرێپۆشی‌ زۆره‌وه‌ هاتون و جێگیربون".

له‌باره‌ی  هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كه‌ی‌ توركیا هاوكار جاف جه‌ختیكرده‌وه‌، "وه‌كو وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ نازانین هه‌ماهه‌نگی هه‌یه‌ یان نا، به‌ڵام وه‌ك یه‌كێتیی و هێزه‌كانی 70 له‌سنوره‌كه‌ هیچ هه‌ماهه‌نگیه‌كمان له‌گه‌ڵ هه‌م هێزه‌كه‌ی توركیاو هه‌میش هێزی‌ سوننه‌كاندا نییه‌"

snnc