سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە 6 هاووڵاتی لە عەفرین شەهید بوون
به‌روار: 20/01/2018


بەهۆی بۆردومانەكانی توركیا بۆ سەر شاری عەفرین، 6 هاووڵاتی و 3 شەڕڤان شەهید بوون.

یەكینەكانی پاراستنی گەل رایگەیاند بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی عەفرین، 6 هاووڵاتی و 3 شەڕڤانی هێزەكانیان شەهید بوون.

روونیشیكردەوە كە 13 هاوولاتی دیكەش بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە بریندار بوون.

دوای تۆپبارانەكانی چەند رۆژی رابردوو، ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر شاری عەفرین دەستپێكرد و شەڕڤانانی یەپەگەش جەخت لەسەر پاراستنی شارەكەیان دەكەنەوە.