سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  رێككەوتنی روسیا و توركیا: عەفرین بەرامبەر ئیدلیب
به‌روار: 21/01/2018


ئانتۆن مادراسۆف، شارەزای كاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست باس لەوە دەكات كە لەدوای كەوتنی شاری حەڵەبەوە گەورەترین سەودا لەنێوان ئەنكەرەو مۆسكۆدا كراوە لەسەر بنەمای عەفرین بەرامبەر ئیدلیب.

 

ئاوێنە، حوڕییەتی توركی: مادراسۆف لەرۆژنامەی (ڤیزگلاد)ی روسی دەنوسێت”پێشهاتەكان ئەوە نیشاندەدەن كە سەوداو مامەڵەیەكی گەورە لەنێوان مۆسكۆو ئەنكەرەدا كراوە. كرۆكی سەوداكەش عەفرین و ئیدلیبە.”

 

مادراسۆف دەڵێت”وەكو زانراوە سوپای ئەسەد، ماوەی مانگێكە دەیەوێت بەهاوكاری روسیا و ئێران بنكەی ئاسمانی (ئەبو زهور) لەباشوری ئیدلیب كۆنترۆڵ بكات، بەڵام چەكدارەكانی سەر بە توركیا بەرامبەر پەلامارەكانی وەستان و رێگەیان نەدا لەلایەن هێزەكانی سوریاوە داگیربكرێت. راستەوخۆ پاش ئەمە ئەردۆغان،سەرۆك كۆماری توركیا بەبیانوی ئەوەی ئەمریكا سوپایەك بۆ كورد دروست دەكات، رایگەیاند: بەرەو عەفرین دەچن.”

 

ئەو شارەزا روسە ئەوەش دەخاتەڕو”پاش ئەمە توركیا دەستی كرد بە گواستنەوەی هێزەكانی سوپای سوریای ئازاد لەباشوری ئیدلیبەوە بۆ عەفرین، رێك وەك ئەو كاتەی چەكدارە هاوپەیمانەكانی لەحەڵەب كێشایەوەو رێگەی دا روسیا شارەكە بكرێت، بۆیە بەڕونی دیارە ئەمجارە سەوداكە عەفرینە بەرامبەر بە ئیدلیب.”

 

مادراسۆف جەخت دەكاتەوە كە پێش پەلامارەكە روسیا سەربازەكانی لە عەفرین كشاندۆتەوەو دەشڵێت”بەڵام پەلاماری زەمینی دەشێت زۆر بەخێرایی هەڵبگەڕێتەوەو دەشێت سوپای توركیا زیانی گەورەی بەربكەوێت.”

 

دەشنوسێت”جگەلەوەش پێدەچێت ئەنكەرە بەڵێنی ئەوەی بە مۆسكۆ دابێت كە هەمو كانتۆنی عەفرین داگیرناكات بەڵكو تەنیا ئەو خاڵانەی ژێر دەسەتی یەپەگە كۆنترۆڵ دەكات كە سەر ئێشەیان بۆ دروستكردوە.”

 

هەروەها دەڵێت”سەبارەت بەوەش كە ئەم پەلامارە دژی 15 هەزار چەكداری یەپەگە بەچ شێوەیەك بەكەمترین خوێنڕێژی ئەنجام دەدرێت، ئەمەیان دەوەستێتە سەر هەڵوێستی بێدەنگیی روسیا.”


زیاتر ...‌
سه‌رۆكی ئه‌مریكا بریاریداوه‌ به‌ راگرتنی ھه‌موو ھاوكارییه‌كانی واشنتۆن بۆ باكوری رۆژئاوای سوریا كه‌ قه‌باره‌كه‌ی ده‌یان ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه‌....
20/05/2018
رێكخراوه‌كه‌ له‌ باره‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌وه‌ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه‌، هه‌تا ئه‌نجامی پشكنینه‌كان له‌ تاقیگه‌كاندا ده‌رده‌چێت. ...
17/05/2018
پشکنەرانی نێودەوڵەتی چەکی کیمیایی لە دوما گەڕانەوە، سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لەوبارەیەوە رایگەیاندووە: دوای ئەوەی ئەو پشکنەرانە چەند نمونەیەکیان لەو ناو...
06/05/2018
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فره‌نسا رۆژی چوارشه‌ممه‌ ئیتا له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا دوپاتیكردۆته‌وه‌ : «سه‌رده‌مێكی نوێ هاتۆته‌ كایه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ده‌ست له...
06/05/2018
فڕۆكه‌یه‌كی بار هه‌ڵگری سه‌ربازی له‌جۆری سی 130 سه‌ر به‌ پاسه‌وانانی نیشتمانی ئه‌مریكا له‌ شاری ساڤانا له‌ ویلایه‌تی جۆرجیا كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و هه‌ر 9...
03/05/2018
ه‌ره‌ی پۆلیساریۆ ڕێكخراوێكی سیاسی و سه‌ربازییه‌كه‌ له‌ له‌ سه‌حرای ڕۆژئاوا له‌ باشووری ڕۆژئاوای ئه‌فریقا دامه‌زراوه‌ و بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و ناوچه‌ خه‌ب...
03/05/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت