سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
له‌میدیاکانه‌وه‌ ‌
   حه‌وت هه‌زار كه‌مئه‌ندامی نایاسایی موچه‌ وه‌رده‌گرن
به‌روار: 27/01/2018


سه‌رباری ده‌رنه‌چوونی زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار كه‌مئه‌ندام له‌ پشكنین، تائێستا موچه‌كانیان رانه‌گیراوه‌، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیش هۆكاری ئاشكرانه‌كردنی ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ ئاشكراده‌كات.

ماوه‌ی زیاتر له‌سێ مانگه‌ پڕۆسه‌ی پشكنینی كه‌مئه‌ندامان ته‌واو بووه‌، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی رانه‌گه‌یه‌نراوه‌، هه‌مزه‌ مه‌غدید به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك گرێبه‌ست كراوه‌ بۆ دروستكردنی سیستمێكی داتابه‌یسك و داخڵكردنی ناوی كه‌مئه‌ندامان بۆ ناو سیستمه‌كه‌ له‌ماوه‌ی دوو مانگدا، ئێستا سیستمه‌كه‌ ته‌واو بووه‌، به‌ڵام ناوه‌كان داخڵ نه‌كراون و پێویستمان به‌فه‌رمانبه‌ری زیاتر هه‌یه‌.

وتیشی: "ئاشكراكردنی ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ دوای داخڵكردنی ناوه‌كان".

سه‌باره‌ت به‌ئاشكراكردنی رێژه‌ی ده‌رنه‌چووه‌كان، هه‌مزه‌ مه‌غدید وتی: "له‌كۆی 107 هه‌زار كه‌مئه‌ندام، 8 هه‌زار كه‌س پشكنینی دووه‌می نه‌كردو موچه‌كانیان راگیراوه‌، زیاتر له‌ 7 هه‌زار كه‌سیش له‌پڕۆسه‌كه‌ ده‌رنه‌چوون، به‌ڵام له‌وه‌رگرتنی موچه‌ به‌رده‌وامن، چونكه‌ ناوه‌كانیان جیانه‌كراوه‌ته‌وه‌".

له‌باره‌ی هۆكاری رانه‌گه‌یاندنی ناوه‌كانیش، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كار رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ناوه‌كان داخڵی سیستمی داتا به‌یسكه‌كه‌ بكرێت، ده‌توانرێت وردتر ناوه‌كان و زانیارییه‌كان ئاشكرابكرێت، به‌تایبه‌ت له‌ڕووی ناوی دووباره‌و رێژه‌ی كه‌مئه‌ندامییه‌كان، چونكه‌ ئه‌گه‌ر یاساكه‌ جێبه‌جێبكرێت، مه‌رج نییه‌ هه‌موو كه‌مئه‌ندامێك وه‌ك یه‌ك موچه‌ وه‌ربگرێت.

snnc