سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
ئه‌ده‌بیاتی شۆڕش ‌
  ئه‌و رۆژانه‌ی نیشتمان هی هه‌مووان بوو
به‌روار: 28/01/2018


ئه‌و رۆژانه‌ی نیشتمان هی هه‌مووان بوو
یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک چاره‌نووس-مان نه‌بوو

به‌شی :دوانزه‌یه‌م و کۆتایی.

ئه‌ورۆژه‌ی هه‌ڤال که‌لوپه‌له‌کانی پێ چایه‌وه‌ ده‌یویست له‌ به‌رگه‌ڵوه‌وه‌ رووبکاته‌ مه‌رگه‌ ...مه‌لا به‌ختیارو شێخ عه‌لی بۆ دوا دیداری یان له‌ گه‌ڵ مام جه‌لال و مه‌کته‌بی سیاسی،گه‌یشتنه‌ یاخسه‌مه‌ر ....له‌وێ به‌ مام جه‌لال -یان راگه‌یاند :
-ئێمه‌ ئاڵای شۆڕش -ین ...جیاوازی فکری سیاسی قوڵمان له‌ گه‌ڵ نه‌ وشیروان مسته‌فاو..سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه دا‌ هه‌یه‌...ناتوانین پێکه‌وه‌ کار بکه‌ین.....که‌ گه‌ڕاینه‌وه‌ کۆده‌بینه‌وه‌ و کۆنفرانسی خۆمان ده‌که‌ین.....هه‌وڵ ده‌ده‌ین قه‌ناعه‌ت به‌ هاوڕێکانمان بێنین ...وه‌ک باڵێکی جیا له‌ گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ و شۆڕشگێڕان هه‌ر له‌ ناو یه‌کێتی دا بمێنینه‌وه‌.

ئه‌وبه‌ڵێن و.... ئه‌وله‌ خۆبوردنه‌ یه‌ی مام جه‌لال له‌و دانیشتنه‌دا له‌ گه‌ڵیان نواند بووی ... که‌ گوایه‌ هه‌موو کێشه‌و جیاوازییه کانیان به‌ له‌ یه‌کتر گه‌یشتن و به‌ ئاشتیانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌کات....هه‌موو متمانه‌یه‌کیان به‌ قسه‌و به‌ڵێنه‌کانی به‌ست ...هیچ لێک دانه‌وه‌یه‌کیان بۆ ئه‌وه‌ نه‌کردبوو.....که‌ سیناریویه‌ک له‌ پشت ئه‌و به‌ڵێنانه‌وه‌یه‌...مام جه‌لال پێ ی وتبوون :
-رادیۆ –تان بۆ دابین ده‌که‌م.

هه‌ڤاڵ کوێستانی و جه‌باری پورزای چونه‌ خانویه‌کی مامۆستایانی قوتابخانه‌ی گوندی مه‌رگه‌،جه‌بار یش ئه‌ندام که‌رتی رێكخستنی ئاسۆس –ی ناوچه‌ی مه‌رگه‌ بوو، ئه‌میش هه‌مان راو هه‌ڵوێستی هه‌ڤاڵ -ی هه‌بوو..
به‌یانییه‌ک هه‌واڵی گرتنی مه‌لا به‌ختیارو له‌ ته‌کیه‌ی قه‌ره‌داغ وپشکۆ نه‌خمه‌دین و.... شێخ عه‌لی –یان له‌ مالومه‌ له‌ لایه‌ن هێزێکی یه‌کێتی یه‌وه‌ گه‌طشت به‌ هه‌ڤاڵ...دوای ئه‌وانیش هه‌ڵمه‌تی ترس وتۆقاندن....گرتن و... راونانی ئه‌وانه‌ی گومانیان لێ بوو که‌ بان چه‌پ بوو ن کرا..

هه‌ڤاڵ کوێستانی پێش ئه‌وه‌ی مه‌لابه‌ختیارو شێخ عه‌لی و پشکۆنه‌جمه‌دین ده‌سگیر بکرێن .... له‌ ژووره‌که‌ی خۆی پێکه‌وه‌ دانیشت بووین باسی ئه‌ده‌ب و که‌رتی هاوڕێ یان-ی شارمان ده‌کرد، هاتینه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ده‌م پیاسه‌ کردنه‌وه‌ له‌ باره‌گای رادیۆ دوور که‌وتینه‌ ،وه‌ک متمانه‌یه‌ک بۆی گێڕامه‌وه‌ :

-من له‌م ناکۆکیانه‌ی ناوکۆمه‌ڵه‌ زۆر بێزارم .. نه‌سه‌ر به‌کۆمه‌ڵه‌م ...نه‌ سه‌ر به‌ ئاڵای شۆڕش ..به‌ڵام دوێنێ مام جه‌لال سه‌ردانی رادیوی کرد بۆ یه‌که‌م جار بوو ئاوا مام جه‌لال به‌ توڕه‌یی وبه‌ توندی ببینم ....باسی گۆڤاری هه‌ڵوێست وئاڵای شۆڕشی کرد.. له‌ کاتی قسه‌کردنه‌که‌ی دا دیاربوو زۆر داخ له‌ دڵ بوو لێ یا ن....ناوبه‌ناو سه‌یرێکی منیشی ده‌کرد... ئه‌و وا ده‌زانێت من له‌ گه‌ڵ ئه‌واندام ....ئیتر له‌مه‌دوا ناتوانم له‌ رادیو بمێنمه‌ وه‌ ...ناتوانم نوسین دژی ئاڵای شۆڕش بنوسم ...هه‌رچه‌نده‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌واندا نیم ...به‌ڵام ئه‌وان هاوڕێمن ناتوانم به‌هیچ جۆرێک نه‌ پشتگیری یان.. و نه‌دژایه‌تی یان بکه‌م.

نووسه‌ر زۆر راشکاوانه‌ هه‌موو رووداوه‌کانی وه‌ک خۆی له‌ یاداشته‌که‌ی دا به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ خستوه‌ته‌ روو،چه‌ندان پێشمه‌رگه‌ به‌ تۆمه‌تی ئاڵای شۆڕش بانگ ده‌کران ... لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ دا ده‌کراو ...چه‌کیان ده‌کردن ...چه‌ک کرد ن ناخۆشترین بێ ڕێزی یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ پێشمه‌رگه‌....جۆرێک بوو له‌ سوکایه‌تی کردن به‌ شکۆمه‌ندی که‌سێتی پێشمه‌رگه‌ . 
...مام جه‌لال دوا ی ده‌سگیر کردنی هاوڕێکانی خۆی ....ناردی به‌ شوین هه‌ڤاڵ کوێستانی دا سه‌ردانی بکات... هه‌ڤاڵ له‌ مه‌رگه‌وه‌ چوو بۆ یاخسه‌مه‌ر ...بۆ ئه‌وه‌ی چه‌کی نه‌که‌ن...... چه‌که‌که‌ی لای جه‌بار له‌ چایخانه‌که‌ی یاخسه‌مه ر‌ دانا ، به‌ هه‌ورازه‌که‌ی کانی هه‌رمێله‌دا سه‌رکه‌وت .... له‌و کاته‌دا مه‌لا به‌ختیار له‌ پرسگه‌ که‌ی مام جه‌لال زیندان کرا بوو .....شێخ عه‌لی و نه‌به‌ز (مه‌حمود –ی جگه‌ر ) له‌ ژوورێکی نزیک دۆشکه‌ که‌ی دامێنی چیای ئاسنگه‌ران زیندان بوون..پشکۆنه‌جمه‌دین له‌ زیندانێکی تاکه‌ که‌سی بوو... له‌ به‌رزاییه‌کانی سه‌ روو ی گوندی هه‌ڵه‌دن.

باڵی خه‌یاڵی هه‌ڤاڵ تێکه‌ڵ به‌وسروشته‌ جوانه‌ی به‌رزاییه‌کانی ئاخسه‌مه‌رو کانی هه‌رمێله‌ بوو ... تاگه‌یشته‌ دوا ماڵی سه‌ره‌وه‌ ...دوای تاوێ له‌وێ مام جه‌لال ده‌بینێت 
دوای سڵا.و.مام جه‌لال له‌ پشتی مێزه‌که‌وه‌ ته‌وقیه‌کی ئاسایی له‌ گه‌ڵ دا کرد...هه‌ستی کرد مام زۆر گۆڕاوه‌ ...دوای بێ ده‌نگی یه‌ک باڵی خه‌یاڵی هه‌ڤاڵ له‌ ژووه‌ره‌که‌ی مام جه‌لاله‌وه‌ له‌یاخسه‌مه‌روه‌ وه‌ک کۆترێک له‌ شه‌قه‌ی باڵی داو فڕێ ،لێره‌دا فلاش باکێکی ده‌بین ، که‌ به‌راورده‌ له‌ نێوان دوو زمه‌ن و دوو دیمه‌نی جیاواز:

(جاران هه‌ر مام جه‌لال نه‌بوو به‌ شاعیری شیعره‌ ئاگرینه‌که‌ی ناوی ده‌بردم ..زۆر رێزی لێ ده‌گرتم...ئه‌وه‌نده‌ی خۆش ده‌ویستم ...زۆرجار به‌ برازای خۆی داده‌نام....ئه‌وسا وابوو...به‌ڵام ئێستا نازانم مام جه‌لال من به‌ کێ و به‌چی ده‌زانێت... ...یه‌که‌م جاره‌ ئاوا به‌ ساردی بیبینم ،چه‌ند په‌ڕه‌ کاغه‌زێکی له‌ به‌رده‌ست دابوو ) . 
مام جه‌لال باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئازاد هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه‌ و یه‌کێیتی و به‌رپرسی ده‌زگای ناوه‌ندی رۆشنبیری کۆمه‌ڵه‌ ی بۆ هه‌ڤاڵ کرد.:
-ئازاد هه‌ورامی بڕیاری داوه‌ وه‌ک جاران کار بکات...
..ئازاد-یش له‌به‌ر کێشه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ ...ویستی واز له‌ کۆمه‌ڵه‌و یه‌کێتی بێنێ ..بڕیاری دابوو رووبکاته‌ هه‌نده‌ران به‌ڵام له‌ بڕیاره‌که‌ی په‌شیمان بووه‌ ته‌وه‌ و....له‌تاران –ه‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ گوندی چاڵاوا.
مام جه‌لال روو ده‌کاته‌ هه‌ڤاڵ:
-تۆش بگه‌ڕێڕه‌وه‌ سه‌رکاره‌که‌ت..... چیت بوێت بۆت ده‌که‌م.
لێره‌دا هه‌ڤاڵ له هه‌ڵوێستێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا....... بێ سڵ کردنه‌وه‌ به‌ هێمنییه‌که‌ی خۆی به‌مام جه‌لال ده‌ڵێت:
-من ناتوانم له‌مه‌ودا له‌ ناوکۆمه‌ڵه‌دا کار بۆ رادیۆ و رێبازی نوێ بکه‌م ....له‌ گه‌ڵ هێزێک دابم که‌ له‌سه‌ر جیاوازی بیرو ڕا .... ئاوا به‌ ئه‌ندامه‌کان و هاوڕێکانی خۆیان بکه‌ن ..... زیندانیان بکه‌ن.
مام جه‌لال زۆر به‌م قسانه‌ی توڕه‌ ده‌بێت .
-بۆ پێت وایه‌ به‌ بێ تۆ..... رادیۆ ناتوانێت کار بکات ...یه‌کێتی جێی ئاشی تیا نابێته‌وه‌...؟
هه‌ڤال وه‌کم ئه‌وساو... ده‌ڵێت :
-من ئاش نیم......
-نه‌خێر ئاشی و له‌ ئاشیش ئاشتریت ......
مام جه‌لال ئه‌و نامه‌یه‌ی نیشان ده‌دات که‌ کاتی خۆی دووساڵ له‌مه‌و به‌ر پێش سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵای شۆڕش ، هه‌ڤاڵ بۆ ئازاد چالاکی هاوڕێ ی ناردبوو ....یه‌کێک له‌ ماستاو چی یه‌کانی رادیۆ ، نامه‌که‌ی له‌ ئازاد چالاک دزی بوو ،نمونه‌یه‌کی لێ گرتبوه‌ و له‌ شوێنی خۆی داینابوه‌ ..
لێره‌دا مام جه‌لال به‌ توندی هێڕش ده‌کاته‌ سه‌ر سه‌رانی ئاڵای شۆڕش و باسی بڕیاری پلینۆمه‌که‌ی کۆمه‌ڵه‌ی بۆده‌کات که‌ به‌ به‌شداری 64 کادر و به‌رپرس و فه‌رمانده‌ی کۆمه‌ڵه‌ له‌ به‌رگه‌ڵو هه‌رسێکیان سازا دراون.
پلینۆم دوو بژارده‌ بۆ ده‌نگ دان ... ده‌خاته‌ به‌رده‌م ئه‌ندامه‌کانی کۆمه‌ڵه‌.
له‌ بژارده‌ی یه‌که‌م دا مه‌لابه‌ختیارو شێخ عه‌لی وپشکۆ نه‌جمه‌دین به‌ تاوانی خیانه‌ت له‌ کۆمه‌ڵه‌و یه‌کێتی ئیعدام بکرێن .

له‌ بژارده‌ی دووه‌م دا ،له‌بری ئیعدامی جه‌سته‌یی ئیعدامی سیاسی بکرێن .

له‌ پلینۆمه‌که‌دا ته‌نیا عه‌بدوڵڵا تۆفیق ده‌نگی به‌ هه‌ردوو بژارده‌که‌ نه‌دا بوو،ئه‌وانی تر ده‌نگیان به‌ بژارده‌ی دووه‌م دا بوو.

مام جه‌لال ئه‌و نامه‌یه‌ له‌ چه‌کمه‌جه‌که‌ی خۆی ده‌ردێنێ که‌ به‌ناوی مه‌لا به‌ختیار و شێخ عه‌لی و پشکۆ نه‌جمه‌دین –ه‌وه‌ نووسراوه‌ ، به‌خه‌تی خۆیان کۆپی کراوه‌ .....ئه‌گه‌ر له‌ ژێره‌وه‌ش ئیمزای نه‌که‌ن.... له‌ سێداره‌ ده‌درێن.

نوسه‌ر له‌ یاداشته‌که‌ی دا سێ په‌ره‌گرافی کورتی ئه‌و نامه‌یه‌ی که‌ به‌ ناوی هه‌ر سێکیانه‌وه‌

(بۆ کۆمیته‌ی سه‌رپه‌رشتی ئالای شۆڕش )بڵاوکردوه‌ته‌وه‌ :

هه‌رسێکیان په‌شیمانن له‌و ململانێ یانه‌ی...له‌نێوان کۆمه‌ڵه‌و ئاڵای شۆڕش دا سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ ...ئیدانه‌ی ئه‌و کارانه‌ده‌که‌ن که‌ دژی کۆمه‌ڵه‌و یه‌کێتی کردویانه‌ ...به‌ تاوانی ده‌زانن.
داواده‌که‌ین هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی ئاڵای شؤڕش -ن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌و یه‌کێتی و دان به‌هه‌ڵه‌کانی یان دا بنێنن وجارێکی تر بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناو هێزی پێشمه‌رگه
له‌ دوابه‌شی نامه‌که‌داهه‌رسێکیان ئاماژه‌ یان به‌وه‌ کردوه‌.
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ نوسیومانه‌...هه‌ڵوێست و قه‌ناعه‌تی ‌ئێمه‌یه‌...دوای گرتنمان له‌ جه‌وێکی هێمن و..ئارام و دیموکراسی داین...هیچ فشارێکمان له‌سه‌ر نی یه‌...ئێمه‌ له‌ خواره‌وه‌ ئیمزامان کردووه‌..هیچ ئیلتیزامێکمان پێکه‌وه‌ نه‌ماوه‌و نامێنێ...وه‌ک کوردێکی بێ لایه‌ن دوور له‌ ژیانی سیاسی ...دوور له‌ کوردستانی عێراق ژیان به‌ڕێ ده‌که‌ین.

- هه‌ڤال نامه‌که‌ ی خوێنده‌وه‌ ...روخساری گۆڕا...ئازارێکی توند مێشکی دایگرت ...لێره‌وه‌ سه‌ری سوڕما تاس بردی یه‌وه‌ بۆ پرسیاره‌ بێ وه‌ڵا مه‌کان ... بۆ ده‌بێت ئه‌م سیاسی یانه‌ ....درۆکردن و به‌ ‌ هونه‌رو زیره‌کی بزانن....له‌وکاته‌دا میکافیلی و کتێبی (میری) بیر که‌وته‌وه‌ ،روخساری سه‌رکرده‌ کورده‌کانی له‌ ناو بیر و بۆچونه‌ ته‌ماوییه‌کانی میکاڤیلی دا لێ ون بوو ...به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ خوێندنه‌وه‌ی نامه‌که .
-ئه‌مه‌ چ تراژیدیایه‌که‌ .....کوشتنی مرڤ به‌ بڕیاری هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ره‌که‌ی خۆی...
....ئه‌بێت ..ئه‌م ره‌شه‌بای رق و کین و بوغزه‌ ... چی بگه‌یه‌نێت .... هه‌موو سنووره‌کانی به‌های مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی ده‌سڕنه‌وه‌ .....وبه‌سه‌رکه‌وتنی ده‌زانن.
چ هونه‌رێکی ئازایه‌تی یه‌ به‌ زه‌بری چه‌ک هه‌موو به‌هایه‌ک له‌ هاوڕێکانی خۆت بسڕیته‌وه‌...

لێره‌دا ئه‌مجا بیری که‌وته‌وه‌ باوکی بۆجاران رقی له‌ چه‌ک بوو .....ئه‌و کاته‌ی که‌ رووی کرده‌ چیاو بوو به‌ پێشمه‌رگه‌ ....بێ سنوور عاشقی چه‌ک بوو ....روخساری هاوڕێ شه‌هیده‌کانی هاته‌وه‌ به‌رچاو ... بێزی له‌ سیاسه‌ت ...له‌ ئایدۆلۆژیا ...له‌ شۆڕش ...له‌ دروشمه‌ ره‌نگاو ره‌نگه‌ بریقه‌ داره‌کان ده‌کرده‌وه‌ .
له‌و کاته‌دا مام جه‌لال دوایین لاپه‌ره‌ی نامه‌که‌ نیشانی هه‌ڤاڵ ده‌دات ،ده‌ستی خسته‌ سه‌ر هه‌ر سێ ناوه‌که‌ به‌ ئیمزاکانی خۆیانه‌وه‌ و ده‌ڵێت :

-هه‌رسێکیان ده‌ڵێن ( به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی دژ به‌ کۆمه‌ڵه‌ و یه‌کێتی کردومانن،خۆمان به‌ خائین ده‌زانین و په‌شیمانین ).
لێره‌دا جارێکی تر دوا فلاش باکی هه‌ڤاڵ ده‌بینین:
هه‌ڤاڵ به‌رامبه‌ر جه‌لاده‌کانی به‌عس له‌ سلێمانی ، بێ ترس ...بێ سڵ کردنه‌وه‌ ته‌حه‌دای ئه‌منه‌کان و مردن ده‌کات .... شیعره‌که‌ی ده‌خوێنێته‌وه‌ باسی پێشمه‌رگه‌ ...شۆڕش ...هه‌ڵوێست ...یاخی بوون ده‌کات ...هه‌موو پلان و زه‌برێکی جه‌لاده‌کانی دوای هه‌ره‌س به‌تاڵ ده‌کاته‌وه‌ ....ئه‌وسا له‌شار له‌ به‌رده‌م به‌عسییه‌کان ئه‌مه‌ ماهیه‌تی هه‌ڤاڵ بوو ...ئه‌ی ئێستا له‌ شاخ له‌ به‌رده‌م ئه‌مان داچۆن له‌ مام جه‌لال بترسێت؟

ئه‌و له‌و کاته‌دا هه‌ڵوێستی شه‌هید شه‌هاب و چه‌عفه‌ر عه‌ بدولواحید وئه‌نورو زۆراب وئه‌و شه‌هیدانه‌ی هاته‌ وه‌ یاد که‌به‌ سرووده‌وه‌ به‌ره‌و په‌تی سێداره‌و گوله‌ بارانکردن و مه‌رگ هه‌نگاویان ده‌نا ...ئێستاش لێره‌دا دوا هه‌ڵوێستی پاکانه‌ی مه‌لا به‌ختیار ده‌بینێ...وتاره‌ پڕله‌ حه‌ماسه‌کانی ئه‌وسای هاته‌ وه‌ به‌رچاو به‌ر گوێ بۆ خه‌ڵکی گونده‌کان و پێشمه‌رگه‌ و... کادره‌کان ده‌خوێنده‌وه‌ .... ئێستا لێره‌دا هه‌مووی بوون به‌ پاکانه‌.
مه‌لا به‌ختیار به‌ ناوی فکری نوێ یه‌وه‌ ...رێکخستنی نوێوه‌ ..به‌نا وی ئاڵای شۆڕش-ه‌وه‌ ده‌یان ئه‌ندام و کادیر وپێشمه‌رگه‌ی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی په‌رته‌وازه‌و ته‌وه‌لا کرد.
له‌ پاکانه‌که‌شی دا ...دان به‌هه‌ڵه‌کانی خۆی دا ده‌نێت ،داوا له‌ هاوڕێکانی ئاڵای شۆڕش ده‌کات بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناو ریزی پێشمه‌رگه‌وهاوڕێکانیان له‌ ناو یه‌کێتی.

له‌و کاته‌ دا هه‌ڤاڵ ره‌فتار و هه‌ڵوێستی زه‌برو زه‌نگ و....غه‌درو توندو تیژی ... فشاری سه‌رکرده‌کانی کۆمه‌ڵه‌و یه‌کێتی به‌رامبه‌ر به‌ هاوڕێ و هاو سه‌نگه‌ره‌کانی خۆیان هاته‌ وه‌ به‌رچاو ..رووی کرده‌ مام جه‌لال و ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد:

-گه‌ر نوسین و ئیمزای ئه‌وانیش بێت...له‌ به‌رئه‌وه‌ی له‌ ژێر زه‌بری ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سه‌دی و ده‌روونی دا ترسی مه‌رگتان خستونه‌ته‌ به‌ر ...دوور له‌ دادگا ...بێ په‌یڕه‌وی ده‌ستوورو رێساو یاسا ...ره‌چاونه‌کردنی مافی مرۆڤ ...ئه‌م پاکانه‌یه‌ هیچ به‌هایه‌کی یاسایی نی یه‌ .
.
-مام جه‌لال به‌ توڕه‌بوو نێکی زۆر تونده‌وه‌ :
..-تۆ یاسا و مافی مرۆڤ به‌ من ده‌ڵێیت ....هه‌ی ئاش...هه‌رئاش بویت ...هه‌موو نوسینه‌کانت دژی کۆمه‌ڵه‌ و یه‌کێتی بوون بۆ خزمه‌تی ئاش.

نووسه‌ر فلاش باکێکی تایبه‌تی مام جه‌لالی لێره‌ دا خستوه‌ته‌ روو به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێستای که‌ مام جه‌لال به‌ هه‌ڤال کوێستانی ده‌گوت :
-من پێم خۆشه‌ گوێ له‌ره‌خنه‌ی ئه‌وانه‌ بگرم که‌ ماستاو نازانن.....
هه‌ڤال جاران ئه‌م رسته‌ی مام جه‌لالی زۆر پێ خۆش بوو ، که‌ کورد سه‌رکرده‌یه‌کی هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی تر جیاوازه‌ و ...هه‌ڵوێستی ئاوا باڵای هه‌یه‌ ..به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئێستا ئه‌و له‌ هه‌مووئه‌و راو بۆچونه‌ راشکاوه‌کانی هه‌ڤاڵ توڕه‌یه‌ .

پێی ده‌ڵێت ...هه‌قه‌ ئێستا تۆش بتنێرمه‌ لای هاوڕێ خائینه‌کانت ...تۆ ده‌بێت له‌وێ بیت نه‌ک له‌ مه‌رگه‌.

خامۆشییه‌ک و بێ ده‌نگیه‌ک ...سه‌راپا ژووره‌که‌ی مام جه‌لال داده‌گرێت 
مام جه‌لال روو ده‌کاته‌ هه‌ڤاڵ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی زوو ئه‌و شیعره‌ت بۆپێشمه‌رگه‌و شۆڕش نوسی وه‌ ....ئێستا زیندانت ناکه‌م....لێره‌دا هه‌ڤاڵ پاکانه‌ ناکات ..مام جه‌لا ل ئه‌و شیعره‌ی له‌ بری پاکانه‌ بۆ حساب ده‌کات.

هه‌ڤاڵ له‌ ته‌مه‌نی منداڵی و گه‌نجی وپێشمه‌رگایه‌تی هیچ کاتێک پاکانه‌ی نه‌زانی وه‌ و دژی پاکانه‌ بووه‌ ...ئه‌وه‌ یاده‌وه‌رییه‌کانی منداڵی ....ئه‌و کاته‌ی له‌ زانکۆ خوێندکار بوو به‌ چه‌کی قه‌ڵه‌م و شیعر به‌رامبه‌ر به‌ به‌عس و ه‌ ستاوه‌ته‌وه‌...ئه‌وه‌ ره‌نج و هه‌ڵوێستی له‌ 1979 تا 1985 –ی پێشمه‌رگایه‌تی.....ئه‌و مه‌رگی پێش مردنی خۆی قبوڵ بوو.... نه‌ک پاکانه‌.
وشه‌ی پاکانه‌ له‌ زمانی مام جه‌لاله‌وه‌ ....ئازارێکی زۆر به‌سوێ ی به‌ناخ و هه‌ست و نه‌ست و ده‌روونی هه‌ڤال ده‌گه‌یه‌نێت ...له‌ ناو خامۆشی و بێ ده‌نگی دا ...جوانترین هه‌ڵوێست ده‌نوێنێت که‌ کوێستانی ... قه‌د هه‌ڤاڵی پاکانه‌ نه‌بووه‌ و نابێت ......

مام جه‌لال نامه‌کانی به‌رده‌می کۆده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت من هیچم نه‌ما تۆ چیت ماوه‌ بیڵی ...ده‌توانیت بڕۆیت.

هه‌ڤاڵ ماڵئاوایی ده‌کات ...بۆ ئه‌و ه‌ی زوتر له‌و ژووره‌ ده‌رچێت که‌ له‌ ئاوێنه‌ی ده‌رونی\دا وه‌ک ژووری لێکۆڵینه‌وه‌ی زیندان وا بوو .

که‌ له‌ ژووره‌که‌ی مام جه‌لال هاته‌ ده‌ره‌وه‌ ....به‌ هه‌ورازه‌ که‌ی کانی هه‌رمێله‌ دا به‌ره‌و خواره‌وه‌ هه‌نگاوی نا... بۆ ناو ئاوایی یاخسه‌مه‌ر ...هه‌موو شۆڕش و ره‌نجی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی وه‌ک ناخی برینداری... به‌تال ....به‌تال تر ده‌ بووه‌وه‌ ... به‌ دڵێکی شکاوه‌ وه‌...به‌ هه‌ناسه‌یه‌کی پڕله‌ناکامی یه‌وه‌ .... ملی ئه‌و رێگایه‌ی گرته‌ به‌ر که‌ گه‌یاندیانه‌ ئه‌و رێگایه‌ی نه‌گه‌یشت به‌ ره‌نج و خه‌ونی خۆی و هاوڕێ شه‌هیده‌کانی .

عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود