سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
دۆسیه‌ ‌
   ئارام- ی ...پێشه‌نگی هێماو .... سروودی شاسواره‌که‌ی ره‌نجده‌ران
به‌روار: 28/01/2018

به‌شی : یه‌که‌م

شاسوار ...شۆڕه‌ سواره‌که‌ی پێشه‌نگی هێمای ره‌نج و ماندووبوونی بێ سنوور ....هێمای بیری نوێ ....کرداری نوێ...هه‌ڵوێستی نوێ...تێڕاونینی نوێ ....پێشمه‌رگه‌و سه‌رکرده‌ی بێ پشت و په‌نای ... بڵێسه‌ی هه‌ڵگیرسانی شوڕشی نوێ ....دوور له‌ گیان و رۆحی نه‌رجسیه‌تی سه‌رکرده‌ 
کلاسیکیه‌ کانی ره‌وتی خه‌باتی رزگاری خوازی کورد....دوور له‌ هه‌ڵپه‌ی په‌له‌ په‌لی شپرزه‌یی هه‌ندێک له‌ سه‌رکرده‌کان که‌ به‌ تێڕوانینی میکافیلی بۆ ئه وه‌ی ب‌گه‌ن به‌ ده‌سه‌ڵات....په‌نا بۆ ده‌یان درۆو فێڵی ره‌نگاو ره‌نگ و ته‌ڵه‌که‌ ده‌به‌ن....هه‌مووخه‌باته‌که‌یان .... سیناریۆکانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌خه‌نه‌ کار ....ده‌ریایه‌ک خوێنی شه‌هیدان به‌ هه‌ده‌ر ده‌به‌ن .

کۆمه‌ڵه‌ له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یه‌وه‌ ‌ره‌وتی بیرو باوه‌ڕی مارکسیزم – لینینزم بوو،بیرو باوه‌ڕی ماوتسی تۆنگ بوو .....له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ جۆرێک له‌ژێر کاریگه‌ری بیرو باوه‌ڕی ماوتسی تۆنگ دا بوون ....ماوتسی تۆنگ-یان به‌ مارکس ولینین ته‌ماشا ده‌کرد ،پیان ده‌وتن (ماوی).

شاسوار (ئارام )-ی سه‌رکرده‌و تێڕوانینی نوێ یه‌که‌م که‌س بوو به‌ جورئه‌ته‌وه‌ ئه‌و تێڕوانینه‌ی ئاوا خسته‌ روو ، (که‌ ماوتسی تۆنگ ) نه‌ دامه‌زرێنه‌ری فه‌لسه‌فه‌ و تیوری مارکسیزمه‌ و....نه‌داهێنه‌ری تیوری تازه‌یه‌ له‌ فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیزم دا.....

شاسواری خاوه‌ن رۆژنامه‌ی ئاڵای شۆڕش –ی شاخ .....به‌ ستراتیژێکی نوێ...ده‌یویست ره‌وتی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان له‌ زنجیره‌ هه‌ڵه‌کانی سه‌رکرده‌ کورده‌کانی مێژووی دوورو نزیک دوور بخاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌یان نه‌بن به‌ پاشکۆی به‌شێک له‌ داگیرکه‌رانی نیشتیمان.....
ئه‌و ده‌یوست سنوورێک بۆ ئه‌و زنجیره‌ هه‌ڵه‌ مێژوویانه‌ ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ جوغرافیای نیشتیمانه‌ سه‌ربڕاوه‌که‌دا دابنێت .. بۆ ئه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ وه‌ک ئه‌ماره‌ته‌کانی زوو نه‌بن به‌ پاشکۆی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامگه‌ری سونه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامگه‌ری شیعه‌ی فارسی ده‌وڵه‌تی ساسانی 
ئه‌وده‌یویست ئاراسته‌ ئه‌و جاشێتیه‌ی ئه‌وسا ...له‌ ئێستا دا چه‌ند باره‌ نه‌بنه‌وه‌ ،وه‌ک ئێستا هه‌ردوو حیزبه‌ سه‌ره‌کی یه‌که‌ی کوردستان به‌ جۆرێکی تربه‌پێ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ی ... دوای 27ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕین و 16 ساڵ به‌سه‌ گۆڕانکاریی 9/4 /2003 نه‌مانی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاری سه‌دام ، هه‌ردوو حیزبه‌که‌ ......پاشکۆی ئێران و تورکیان.

سترانیژی بیری نوێ ی ئارام به‌ ئاراسته‌ی شۆڕشی نوێ به‌و جۆره‌ بوو که‌ سیسته‌می عه‌قڵی خێڵه‌کی و ئاینی له‌ ناو خه‌باتی رزگاری خوازی نوێ ی کورد ا رۆڵی سه‌ره‌کی و سه‌رکردایه‌تی نه‌بێت ...بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر رووبه‌روی هه‌ڵه‌ی سیاسی گه‌وره‌ نه‌بینه‌وه‌ ، ئه‌و به‌ته‌نیا بێ پشت و په‌نا ده‌یویست کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان دوور بێت له‌ مه‌زاجی عه‌قڵی مه‌لایی و جه‌لالی و گرێ ئاڵۆزه‌کانی ......هه‌ڵه‌ گه‌وره‌کانی ئه‌و دووباڵه‌ که‌ پڕ بوو له‌ ململانێی شه‌خسی و شه‌ڕی خۆکوژی وسڕینه‌وه‌ی یه‌کتری ...... نه‌مانی ئه‌منی قه‌ومی له‌ کوردستان و ده‌رفه‌ت دانبه‌ دوژمن بۆ دروست کردنی جاش و خائین .

شاسوار له‌ ماوه‌یه‌کی ته‌مه‌نی که‌م دا..... دوای هه‌ره‌س وه‌ک پارتیزانێک له‌ شار و له‌ پێششمه‌رگایه‌تی له‌ شاخ به‌ ئاراسته‌ی ئه‌زموونی ستراتژێکی نوێ کاری ده‌کرد .....بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌کی و ئاینی رۆڵی سه‌ره‌کی نه‌بین ..بۆ ئه‌وه‌ی روو به‌ رووی تراژیدیایه‌کی ترنه‌بینه‌وه‌ ....پاشکۆی هیچکام له‌ داگیر که‌رانی کوردستان نه‌بین ..خاوه‌ن ئه‌منی قه‌ومی و خا‌وه‌نی گوتاریی نه‌ته‌وه‌یی بین ...گه‌نجه‌ به‌ هه‌ڵوێسته‌کان به‌ بیری نوێوه‌ رۆڵیان هه‌بێت...سه‌رکردایه‌تی نه‌رجسیه‌تی تۆتالیتاری سه‌رهه‌ڵنه‌دات به‌ عه‌قڵی سه‌رکردایه‌تی به‌کۆمه‌ڵ ره‌وتی خه‌باتی رزگاری خوازی کورد رۆڵی خۆی ببینێ...شاسوارێکی هێمن و ئارام و ....خاکی ...له‌ ناو ته‌م و مژی ئه‌و ململانێ دا بێ پشت و په‌نا له‌ جوغرافیای دیاری کراوی بازیان و قه‌رداغ دا ....له‌و هه‌ڵومه‌رجه‌ دژوارانه‌ی دوای هه‌ره‌س بوو به‌ سروودی رێ ی خه‌باتی سه‌رزمانی خه‌ڵكی گونده‌کان و پێشمه‌رگه‌و ...جه‌ماوه‌ری شاره‌کانی سه‌راپا نیشتیمان.

عه‌ بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود