سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
شه‌هیدان ‌
  شـــــەهید هاوڕێ جەبار
به‌روار: 07/02/2018

پڵنگە چنگ بە گڕەکەی پیرەمەگرون ، جەباری حاجی جلالی خەراجیانی ، ساڵی ۱۹٥۹ لەگەڕەکی ئیبراهیم پاشا ی شاری سلێمانی لەدایک بووە ، تا ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی دەخوێنێ و لە ساڵی ۱۹۷۹ پەیوەندی دەکات بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شارباژێڕ ، لەبەر ئازایەتی و سادەیی و تواناکانی هەرزوو دەبێتە فەرماندەی مەفرەزە و زۆربەی شەو لەگەڵ مەفرەزەکەی بەچالاکی یەکانی شاری سلێمانی لە داگیرکەرانی بەعس تاڵ دەکات ، چەندین شەو هێزەکانی ملازم موحسین لە برایم پاشا دەخاتە حاڵەتی پەرتەوازەیی هێزەکانی ڕژێم لەگەڵ تاریکی شەو نەیاندەوێرا لەمۆڵگاکانیان دوورکەونەوە ،
شەهید جەبار بەحوکمی خزمایەتی لەگەڵ شەهید سەڵاحی مهندیس لەکاتی گواستنەوەیان بۆ هەرێمی بەمۆ بەهەمان شێوە ئەمیش دەچێتە ئەو هەرێمەو لەوێش دەبێتە جێ سەرنجی پێشمەرگەو خەڵکی ناوچەکە پاشان دەگوازرێنەوە بۆ تیپی ٤۷ پیرەمەگرون و لەبەر کارامەیی دەبێتە فەرماندەی کەرتی شەهید سەڵاح .
شەهیدهاوڕێ جەبار بست بەبستی دۆڵەڕووت و ناوچەی سەرچنارتا تاسلوجە دەکاتە شوێنی گورز وەشاندن لە ڕژێم و پیاوە خۆفرۆشەکانی هەر ڕۆژە لە جێگایەک بۆسەیان بۆ دادەنێت ، هەرجارەی لە شوێنێکەوە لەسێرەیان دەنێت و ژیانیان لێ تاڵ دەکات .
لە بەرواری ۲۷لەسەر ۲۸ی مانگی ئابی ۱۹۸۳ لە گوندی باوەگێڵدی ڕاپەڕینی ئێستا لەگەڵ گەلە جاشێکی نامەرد ڕووبەڕو دەبنەوە و پاش شەڕێکی قورسی دەستەویەخە شەهید جەبارو شەهید دڵشاد لەوشەڕەدا شەهید دەبن و دەگەنە کاروانە نەبڕاوەکەی کوردایەتی ، 
ساڵی ۱۹۸٥ ڕژێم برایەکی شەهید جەبار دەسگیردەکات و لە زیندانی ئەبوغرێب شەهیدی دەکەن بەناوی شەهید کمال

هەزاران درود لەگیانی پاکیان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان