سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
شه‌هیدان ‌
  شەهیــــد مام هــــێرش
به‌روار: 07/02/2018

محمد ئەحمەد ناسراو بە مام هێرش لەسلێمانی لەدایک بووە و تەمەنی لاوێتی هەر لە سلێمانی لە گەڕەکی گۆیژە وباخی شێخ لەتیف بەسەربردوە ،
هەر لە سەرەتای لاوێتی هەستی بە چەوسانەوەی نەتەوایەتی کردوە و لە حەفتاکان خۆی لە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵە لەناوشار ڕێکخست و لە کۆتایی حەفتاکانیش پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەکات ، لە زۆربەی نەبەردی و چالاکی یەکانی ناوشاری سلێمانی بەشدار دەبێت ، ساڵی ۱۹۸٥ بێستونی برای لە گوندی سەرگەڵوو بە تۆپبارانی ڕژێم شەهید دەبێت ،
شەهید م هێرش ساڵی ۱۹۸٦ ئەگوازرێتەوە سنوری قەرەداخ و وەک جێگر تیپی ۱۷ زمناکۆ دەست بەکار دەبێت و بەشداری یەکی قارەمانانە لە شەڕی دودارە ، گڵەزەردە ، بورجی دارە ڕەش و قەیوان ماوەت و داستانی ڕزگاری دەکات ،
ساڵی ۱۹۸۷ لە گەڕانەوەی هێزی مەڵبەندی یەک بۆ ناوچەی قەرەداخ لەگەڵ گەلە جاشەکانی ڕژێم توشی شەڕی دەستەو یەخە دێن لە گوندی چەرمەگا و لە شەوی ۹ ی مانگی ۱۱ مام هێرش شەهید دەبێت و دەگاتە کاروانی نەمرانی کوردستان .