سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
راپۆرت ‌
  كۆبوونه‌وه‌ی هەفتانەی هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌داعش به‌رێوه‌چوو
به‌روار: 13/02/2018

ئه‌مرۆ ٢٠١٨/٠٢/١٢ به‌سه‌رپه‌رشتی بەرێز كه‌ریم سنجاری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌ وه‌كاله‌ت و به‌ ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی و فه‌ریق جه‌مال محمد سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌فسه‌رانی پله‌ باڵای وه‌زاره‌ت و نوێنه‌رانی وڵاتانی هاوپه‌یمان، كۆبوونه‌وه‌ی هەفتانەی هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش هه‌ولێر به‌رێوچوو.
له‌سه‌رتای كۆبوونه‌وه‌كه‌دابەرێز كه‌ریم سنجاری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌وه‌كاله‌ت تیشكى خسته‌ سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كرگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاو دیدارو كۆبونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌، راشیگه‌یاند: په‌یوه‌نده‌یه‌كانى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر باشتركردنى په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عیراق.
له‌به‌شێكى تری وته‌كانیدا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌وه‌كاله‌ت ئاماژه‌ى به‌جموجۆلی تیرۆرستانى داعش كرد و ئاشته‌وایی نیشتیمانى له‌ عیراقیشی به‌ گرنگ زانى بۆ رێگاگرتن له‌چالاكبونه‌وه‌یان.
پاشان راپۆرته‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و هه‌واَلگری و مه‌شق پێشكه‌شكران و جه‌خت له‌سه‌ر گرینگی و بایه‌خی بنكه‌كانی مه‌شق كرایه‌وه‌، بۆ زیاتر راهێنان و پته‌وكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی پێگه‌یاندنى راهێنه‌رانی ناوخۆی سه‌ربازى كرايه وه‌ ، بۆئه‌وه‌ى له‌داهاتوو هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ پشت به‌خۆیان ببه‌ستن .
هه‌رله‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌ باس له‌ رووداوه‌كانى عه‌فرین و رۆژئاواى كوردستان كرا و ئه‌وه‌یان خسته‌روو كه‌ به‌رده‌وامى ئه‌و بارودخه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆرستان ده‌بێت به‌تایبه‌تى له‌ باكوری سوریا و ئه‌گه‌ری هاتنه‌وه‌یان بۆ عیراق ، بۆئه‌مه‌ش داوایان له‌ حكومه‌تى عیراق كردوه‌ هێزى زیاتر له‌ سنوره‌كانیان له‌گه‌ڵ سوریا جێگر بكه‌ن بۆ رێگاگرتن له‌ چاڵاكى تیرۆرستان.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی
ئەمینداریەتی گشتی

وەزارەتی پێشمەرگە