سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
كۆنگره‌یه‌ك بۆ سه‌رچاوه‌ی دارایی تیرۆر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت    ||    بڕوانامە بەخشرایە ٥١ پێشمەرگە    ||    فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا ھەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن    ||    دوا نیوەەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێز مستەفا چاو ڕەش سەردانی مەڵبەندی ٣ ڕێکخستنی هەولێر ی کرد بۆ پیرۆز بای دەس بە کار بونی بەڕێز شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ وە ناساندنی کاندیدە بەڕێزە کانی لیستی ١٦٢ ی ن ک پاشان كوبوينه وه له گه ل ئه فسه رو كارمه نده كاني وه زاره تي پيشمه رگه    ||    نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و ڕوسیا پشتیوانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران دەکەن    ||    ڕوسیا: بڕیاری ئەوەمان نەداوە موشەکی ئێس-300 بدەین بە سوریا    ||    ئۆپۆزسیۆنی سوریا: ئەمەریکا ناتوانێت بەرپرسیارێتی دەرەنجامەکانی کشانەوە لە سوریا هەڵبگرێت    ||    فرانكفۆرت به‌پایته‌ختی تاوان و میونشن به‌ ئارامترن شار ده‌ناسێنرێن    ||    ڕاپۆرتێك لەسەر وڵاتی گوڵ    ||    موستەفا چاورەش: سبەی ریفراندۆم بكرێت جارێكی دی بە بەڵێ‌ دەنگی بۆ دەدەم    ||   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
له‌میدیاکانه‌وه‌ ‌
   مەرجەکانمان جێبەجێ نەکەن 5 تا 10 ساڵی دیکەیش فڕۆکەخانەکان ناکەینەوە
به‌روار: 21/02/2018


سەرۆکوەزیرانی عێراق هۆشداریی دەدات لە جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانی بەغدا لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە و رایدەگەیێنێت: "ئەگەر ئەو مەرجانە دەستەبەر نەکرێت ئەوا فڕۆکەخانەکان ناکرێنەوە  ئەگەر بۆ 5 یان 10 ساڵی دیکەش بێت".

لە کۆنفرانسی هەفتانەیدا لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ، حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی هەرێمی کوردستان و هەڵگرتنی قەدەخەی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لەسەر هەولێر و سلێمانی گوتی: "ئێستا دانوستاندن گەیشتووەتە قۆناخێکی پێشکەوتوو، فڕۆکەخانەکان دەکەینەوە، ئەو کاتەی سەرجەم مەرجەکانمان جێبەجێ دەکرێت. ئەگەر ئەو مەرجانە فەراهەم کران، سبەی فڕۆکەخانەکان دەکرێنەوە ، ئەگەر ئەو مەرجانە دەستەبەر نەکرێت ئەوا فڕۆکەخانەکان ناکرێنەوە ئەگەر بۆ 5 یان 10 ساڵی دیکەش بێت".

دەقی قسەکانی حەیدەر عەبادی لەبارەی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی کوردستان

بەردەوامین لە بەهێزکردنی دەسەڵاتی حکومەتی ئیتحادی لە هەموو عێراق بە دەروازەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە لە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر، وەک دەزانن پڕوپاگەندەی دژ هەیە، کە دەگوترێت گەمارۆ دراون، گەمارۆدان بوونی نییە، گەشتە نێوخۆییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بە تەواوی کراوەن ، گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان پارێزگان لە نێوان نەجەف و سلێمانی نەجەف و هەولێر، هەروەها بەغدا بۆ هەولێر و بە‌غدا بۆ سلێمانی، بەسرە بۆ سلێمانی و بەسرە بۆ هەولێر.

قەدەخەکردنەکە تەنیا لەسەر گەشتە نێودەوڵەتییەکانە ئەمەش لەبەر هۆکارێکی سادەیە ، چونکە ئەمە دەروازەیەکی نێودەوڵەتییە ، بەپێی دەستوور دەروازەی سنووری تەنیا لە دەسەڵاتی حکومەتی ئیتیحادیی دایە ئەمە لە هەموو جیهاندا هەر وایە ، لە هەموو جیهاندا لە وڵاتانی ئیتیحادیدا بەرپرسیاریەتی دەروازە سنوورییەکان لە دەسەڵاتی حکومەتی ئیتیحادیی دایە ، سەیری ئەڵمانیای ئیتیحادی بکەن ، ئەمریکا ئیتیحادییە ، هەموو ئەو وڵاتانەی کە ئیتیحادین، سیستەمی دەروازەکانی دەرەوە پێویستە لە دەسەڵاتی حکومەتی ئیتیحادی بێت، ئەمە مەرجی ئێمەیە و بەم مەرجانە پابەندین.

ئێستا دانوستاندن گەیشتووەتە قۆناخێکی پێشکەوتوو، فڕۆکەخانەکان دەکەینەوە، ئەو کاتەی سەرجەم مەرجەکانمان جێبەجێ دەکرێت ، پشتیوان بەخوا بەمنزیکانە مەرجەکانمان جێبەجێ دەبن، ئێستا هەرێمی کوردستان ئامادەیی تەواوی دەربڕیوە لەبارەی بوونی هێزێکی ئەمنی ئیتیحادی لە فڕۆکەخانەکان. دەسەڵاتی پاسپۆرت ئیتحادییە، دەسەڵاتی گومرگەکان ئیتیحادییە و حکومەتی ئیتحادی دەسەڵاتی دەبێت لەو فڕۆکەخانانە ، لە دوایین هەنگاوەکانین و ئەنجامی دەدەین و پشتیوان بەخوا بەمنزیکانە بەم مەرجانە فڕۆکەخانەکان دەکەینەوە.

پێشتر هەندێک نەیاری داخستنی فڕۆکەخانەکان بوو، هەندێک سەرەتا باوەڕی نەدەکرد فڕۆکەخانەکان دادەخەین و گوتیان باوەڕناکەین، بەڵام کاتێک دامانخست بێدەنگ بوون، ئێستا بەجۆرێکی دیکە قسە دەکەن.

من بەڵگەم لایە ئێستا پێتانی پیشان دەدەم، بەشێکی کە دەرچووە راستە،  بەڵام دەستکاریکراوە ، ئەگەر کامیرەکە بیهێنێتە پێش چاوان، سەیرکەن ئەم بەڵگەنامەیە باس لەوەدەکات، کە گوایە ئێمە بەبێ هیچ مەرجێک فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێرمان کردووەتەوە، بەبێ هیچ کۆت و مەرجێک، بەبێ هیچ پابەندبوونێک، ئەم نووسراوە فەرمیانە بڵاوکردووەتەوە و بە دروستی هەناردە کراوە ، تەنیا دەستکاری دوو وشەیان کردووە و رەشیانکردووەتەوە ، ئەمە نووسراوە رەسەنەکەیە . پێشتر داواکارییەک هەبووە رێگامانداوە، بەڵام تەنیا بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت گەشتی عەمرە بکەن لە مەککە و مەدەینە. 

داواکارییەک پێشکەشکرابوو، کە عەمرەکاران ناچنە هیچ شوێنێکی دیکە لەهەولێر و سلێمانی گەشت دەکەن، ئەگەر بێنە بەغدا ئەوا خەرجیان زیاتر دەبێت ، بۆیە بۆ عەمرەکاران رازی بووین، بەڵام بەداخەوە ساختەکردن گەیشتووەتە ئەو قۆناخە ، دەیانەوێت لەگەڵ خواش ساختە بکەن، فێل لە خوا ناکرێت ئەمانە خوا و باوەڕداران بەهەڵە دەبن ، ئەمانە تەنیا خۆیان بە هەڵەدەبن و هەستیش پێ ناکەن ، لە کۆتایی فێڵ لە خۆیان دەکەن، ئەمە یارییە بەهۆی ئەوەیە هەڵبژاردن نزیکبووەتەوە ئەم یارییە دوێنێ نییە ئەمە یارییەکی کۆنە، بەڵام گەیشتووەتە ئەوەی نووسراوی فەرمی ساختە بکرێت و وشەی لێ بپەڕێنرێت.

دەزانی ئەمە چی دەوێت، ئەمە بەرژەوەندی نیشتمانی ناوێت ، دەیەوێت ئێمە کاردانەوەمان هەبێت ، کە فڕۆکەخانەکان نەکەینەوە و دەیەوێت رێگریمان لێبکات ، گەیشتووەتە ئەوەی فشارمان لەسەر دروست بکات و تاوەکو رێگری بکەین و کۆژانی خەڵکی کوردستان کەم نەکرێتەوە ، ئەمانە هاووڵاتی پلە یەکن ، هەروەک هاووڵاتیانی عێراقی، ئێمە پابەندی یاسا و دەستوورین ، سزا بۆ هیچ کەسێک نییە ، هەموو داواکارییەکانمان روونە، هەر لە رۆژی یەکەمەوە باسمکردووە ، دەسەڵاتی ئیتیحادی لە فڕۆکەخانەکان جێبەجێ بکرێت، ئەوا فڕۆکەخانەکان دەکرێنەوە، هەندێک پێیوایە بۆ بەدەستهێنانی دەنگ لە هەڵبژاردنەکان داخستنی فڕۆکەخانە بەردەوام دەبێت ، ئەمە نابێت ، ئەگەر ئەو مەرجانە فەراهەم کران، سبەی فڕۆکەخانەکان دەکرێنەوە ، ئەگەر ئەو مەرجانە دەستەبەر نەکرێت ئەوا فڕۆکەخانەکان ناکرێنەوە ئەگەر بۆ 5 یان 10 ساڵی دیکەش بێت.
 
ئەمە بە راشکاوانە دەڵێم، بەڵام ئێستا ئێمە لە دەستەبەرکردنی مەرجەکان نزیک بووینەتەوە نامانەوێت سزای هاووڵاتیان بدەین ، ئەمانە هاووڵاتی ئێمەن ، سوورین لەسەریان . بە راشکاوانە هەندێک لە هەرێم داواکاری رەزامەندی تایبەتیان کردووە و منیش رەزامەندیم داوە بۆ لایەنی مرۆیی، هەروەها دوو رەزامەندیشم داوە بۆ لایەنی فەرمی، ئەمەش لە چوارچێوەی دەسەڵاتی ئێمەدا بووە . هەندێک رۆڵەکان لێرە و لەوێ داواکارییان پێشکەشکردووە پەسندم نەکردووە و من نامەوێت جیاکاری لە نێوان هاووڵاتیان بکەین، کە ئەمە کوڕی بەرپرسە و کوڕی دەسەڵاتدارە لەگەڵ رێزم بۆیان، نابێت بۆچی بدرێتە بەشێک و نەدرێتە بەشێکی دیکە، بۆیە رەزامەندیم لەسەر نەداوە، رەزامەندیم لەسەر لایەنی مرۆیی داوە و لەگەڵ لایەنی سەروەری عێراق دا ، کە ئەمەش دوو حاڵەت بووە.