سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
كۆنگره‌یه‌ك بۆ سه‌رچاوه‌ی دارایی تیرۆر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت    ||    بڕوانامە بەخشرایە ٥١ پێشمەرگە    ||    فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا ھەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن    ||    دوا نیوەەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێز مستەفا چاو ڕەش سەردانی مەڵبەندی ٣ ڕێکخستنی هەولێر ی کرد بۆ پیرۆز بای دەس بە کار بونی بەڕێز شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ وە ناساندنی کاندیدە بەڕێزە کانی لیستی ١٦٢ ی ن ک پاشان كوبوينه وه له گه ل ئه فسه رو كارمه نده كاني وه زاره تي پيشمه رگه    ||    نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و ڕوسیا پشتیوانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران دەکەن    ||    ڕوسیا: بڕیاری ئەوەمان نەداوە موشەکی ئێس-300 بدەین بە سوریا    ||    ئۆپۆزسیۆنی سوریا: ئەمەریکا ناتوانێت بەرپرسیارێتی دەرەنجامەکانی کشانەوە لە سوریا هەڵبگرێت    ||    فرانكفۆرت به‌پایته‌ختی تاوان و میونشن به‌ ئارامترن شار ده‌ناسێنرێن    ||    ڕاپۆرتێك لەسەر وڵاتی گوڵ    ||    موستەفا چاورەش: سبەی ریفراندۆم بكرێت جارێكی دی بە بەڵێ‌ دەنگی بۆ دەدەم    ||   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
له‌میدیاکانه‌وه‌ ‌
  شەڕەكانی سوریا بووە بەشەڕی ئەمریكاو روسیا ڕێكەوتنی یەپەگەو ڕژێمی سوریا كارناكاتە سەر پەیوەندییەكانی كوردو ئەمەریكا
به‌روار: 26/02/2018


ڕێكەوتنی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگەو ڕژێمی سوریا كارناكاتە سەر پەیوەندییەكانی كوردی رۆژئاوای كوردستان‌و ئەمەریكا، ئەوەش بەقسەی پاوڵ سەلیم جێگری پەیمانگای خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ لێكۆڵینەوەو شارەزای سوریا.

پاوڵ سەلیم لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ دەنگی ئەمریكا باسی لەوە كردووە، كە دوای رێكەوتنی نێوان یەكینەكانی پاراستنی گەل لەعفرین لەگەڵ سوپای سوریا ج كاریگەرییەكی دەبێت بۆ سەر پەیوەندی نیوان كوردی سوریاو ئەمەریكا. 

پاوڵ لای وایە شەڕەكە گۆڕانكارییەكی كتوپڕی بەسەردا هاتووەو دەڵێت: "شەڕەكە لەشەڕی لەناوبردنی داعش، تاوەكو شەڕی ململانی نێوخۆییەكانی سوریاشی تێپەڕاندووە، ئێستا شەڕی سوریا شەڕی وڵاتانی ناوچەكەو زلهێزانی وەك ئەمەریكاو ڕوسیایە".

ناوبراو هەروەها دەڵێت: "كوردیش لەعفرین كەوتووەتە نێوان ئەو هەموو جیاوازییانە، پێموا نییە ئەمەریكا لەدژی ئەو لەیەك نزیك بوونەوەیە بێت، لەرابردووش دژی نەبووە".

لە بەشیكی تری وتووێژەكە باسی پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی توركیاو ئەمەریكا كراوە بە تایبەتی دوا سەردان‌و كۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەگەڵ سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، كە وادەردەكەوێت وەك راگەیاندنەكانیان كەوتبنە رێكەوتنێك، پاش ئەو هەموو ئاڵۆزییانەی بەسەر پەیوەندی ئەو دوو وڵاتەدا هاتووە، كە هەرلایەو بەهاوپەیمانییەكی ستراتیژی ناوی یەك دەبەن. 

لەو بارەیەوە پاوڵ دەڵێت: "چوونی تیلەرسن بۆ هێشتنەوەی ئەو تاڵە پەیوەندییەبوو، كە لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا ماوە، بۆ ئەوەی جیاوازییەكانیان لەوە زیاتر فراوان نەبێت، لەناوچەكە ئەمەریكا زیاتر بەتەنگ زیادبوونی دەسەڵاتی ئێرانە لەو ناوچەیەی، كە ئەگەری هەیە مەترسی بێت بۆ ئیسرائیل‌و ‌هاوپەیمانەكانی تری ئەمەریكا."