سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
كۆنگره‌یه‌ك بۆ سه‌رچاوه‌ی دارایی تیرۆر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت    ||    بڕوانامە بەخشرایە ٥١ پێشمەرگە    ||    فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا ھەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن    ||    دوا نیوەەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێز مستەفا چاو ڕەش سەردانی مەڵبەندی ٣ ڕێکخستنی هەولێر ی کرد بۆ پیرۆز بای دەس بە کار بونی بەڕێز شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ وە ناساندنی کاندیدە بەڕێزە کانی لیستی ١٦٢ ی ن ک پاشان كوبوينه وه له گه ل ئه فسه رو كارمه نده كاني وه زاره تي پيشمه رگه    ||    نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و ڕوسیا پشتیوانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران دەکەن    ||    ڕوسیا: بڕیاری ئەوەمان نەداوە موشەکی ئێس-300 بدەین بە سوریا    ||    ئۆپۆزسیۆنی سوریا: ئەمەریکا ناتوانێت بەرپرسیارێتی دەرەنجامەکانی کشانەوە لە سوریا هەڵبگرێت    ||    فرانكفۆرت به‌پایته‌ختی تاوان و میونشن به‌ ئارامترن شار ده‌ناسێنرێن    ||    ڕاپۆرتێك لەسەر وڵاتی گوڵ    ||    موستەفا چاورەش: سبەی ریفراندۆم بكرێت جارێكی دی بە بەڵێ‌ دەنگی بۆ دەدەم    ||   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
   زانیاری لەسەر شێوازی دابەشکردنی موچەی پێشمەرگە
به‌روار: 26/02/2018


شیلان جەعفەر سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە و شەهیدان و قوربانیانی جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی،  راگەیاند: هەرچەندە تائێستا روون نییە هاوكارییە داراییەكەی ئەمریكا بۆ هێزی پێشمەرگە بۆ چ مەبەستێكە(بۆ موچەیە، یان پڕچەككردن، یاخود مەشق و راهێنان)، بەڵام ئەگەر بۆ موچە بێت ئەو لیژنەكەمان هەڵوێستی دەبێت.

ئەو هەڵوێستەكەیان زیاتر رووندەكاتەوەو دەڵێ"ئەگەر پارەكەی ئەمریكا بۆ موچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە بێت و وەزارەتی دارایی بیەوێت پاشەكەوتی لێبكات، ئەوە لیژنەی پێشمەرگە دێتەدەنگ و چاودێر دەبێت بەسەر وەزارەتەكە بۆئەوەی پاشەكەوتی لێنەكرێت".

هاوكات، قادر رەزگەیی ئەندامی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە و شەهیدان و قوربانیانی جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی، راگەیاند: پێشتر حكومەتی هەرێم بەڵێنی ئەوەیدا كە ئەگەر ئەمریكا دووبارە هاوكاریی دارایی لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە بكات، ئەوە پاشەكەوت لەسەر موچەی تەواوی هێزی پێشمەرگە و ئاسایش لادەبات، ئێستاش كە بەڵێندراوە پارەكە بدرێت، دەبێت ئەو پاشەكەوتە هەڵبگیرێت، بەڵام تائێستا بەرنامەی خەرجكردنی ئەو پارەیە روون نییە.

ئەمریكا بڕی 365 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوكاریكردنی لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە كە ژمارەیان 36 هەزار پێشمەرگەیە لەگەڵ سەنتەرەكانی مەشق و راهێنان تەرخانكردوە، بەڵام تائێستا پارەكە نەگەیشتۆتە وەزارەتی دارایی هەرێم.

snnc