سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
كۆنگره‌یه‌ك بۆ سه‌رچاوه‌ی دارایی تیرۆر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت    ||    بڕوانامە بەخشرایە ٥١ پێشمەرگە    ||    فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا ھەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن    ||    دوا نیوەەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێز مستەفا چاو ڕەش سەردانی مەڵبەندی ٣ ڕێکخستنی هەولێر ی کرد بۆ پیرۆز بای دەس بە کار بونی بەڕێز شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ وە ناساندنی کاندیدە بەڕێزە کانی لیستی ١٦٢ ی ن ک پاشان كوبوينه وه له گه ل ئه فسه رو كارمه نده كاني وه زاره تي پيشمه رگه    ||    نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و ڕوسیا پشتیوانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران دەکەن    ||    ڕوسیا: بڕیاری ئەوەمان نەداوە موشەکی ئێس-300 بدەین بە سوریا    ||    ئۆپۆزسیۆنی سوریا: ئەمەریکا ناتوانێت بەرپرسیارێتی دەرەنجامەکانی کشانەوە لە سوریا هەڵبگرێت    ||    فرانكفۆرت به‌پایته‌ختی تاوان و میونشن به‌ ئارامترن شار ده‌ناسێنرێن    ||    ڕاپۆرتێك لەسەر وڵاتی گوڵ    ||    موستەفا چاورەش: سبەی ریفراندۆم بكرێت جارێكی دی بە بەڵێ‌ دەنگی بۆ دەدەم    ||   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
چالاکیه‌کان ‌
  پەیامی ڕاپەرین
به‌روار: 05/03/2018

ئەمڕۆ یادی (٢٧) ساڵەی بەرپابوونی ڕاپەرینی ئازاری (١٩٩١)ی گەلی کوردستانە، کە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و کۆمەڵانی خەڵک، دەزگا سەرکوتکەرەکانی رژێمی بەعسی سەدامیان ڕاماڵی، کە لەماوەی حوکمڕانی بەعسدا، بەھۆی سیاسەتە چەوتەکانی تەعریب و ڕاگواستن، جینۆسایدی ئەنفالەکان و ھەڵەبجەو ناوچەکانی تری کوردستان و زیندان و ڕەشەکوژیدا، دەیان ھەزار مرۆڤی کورد شەھیدو کەمئەندام و زیانمەندبوون. 
ڕاپەرین، بەرئەنجامی خوێنی شەھیدان و گیانبازی پێشمەرگەو تێکۆشەرانی گەلەکەمان و کۆمەڵانی ڕاپەریوی کوردستان بوو، ئەو ڕاستیەیشی سەڵماند، کە گەلەکەمان لەبەرامبەر ستەمی داگیرکاراندا بێدەنگ نابێ و بە یەکریزی و تەبایی دەتوانێ شکست بە دوژمنانی بھێنێنی.
ئێستا، کە یادی راپەرین دەکەینەوە، زۆرێک لە ئامانجەکانی ڕاپەرین و شۆڕشی نوێ گەلەکەمان بەرابەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەدیھاتووە، بەڵام ھەڕەشەی ڕاستەقینەیان لەسەرەو بۆ پاراستنی، پێویستیمان بە یەکریزی ھەیە. 
بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانی تری راپەرین، بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ھەڵە و کەموکورتیانەی لەئاست پەیام و ئامانجی راپەریندا کرا، بۆ چارەسەرکردنی قەیران و کێشەکان، کەموکورتی و چەوتیەکان، بۆ باشکردنی گوزەرانی نالەباری ھاوڵاتیان، بۆ رووبەروبونەوەی ئەو مەترسیانەی ئێستا لەسەر ھەرێمی کوردستان ھەیە، پێویستیمان بەو گیان و رۆحیەتە بەرزە ھەیە، راپەرینی بەرپاکرد.
ھەروەھا پێویستە سوود لە وانەکانی ڕاپەرین وەربگرین، بۆ ئێستاءو داھاتووی گەلەکەمان. مێژووی (٢٧) ساڵی ڕابوردوی دوای راپەرین، سەلماندویەتی، پێویستیمان بە حکومەتی خزمەتگوزاری گەل ھەیە، پێویستیمان بە حکومەتێکی دیموکرات و شەفاف ھەیە، پێویستە سەرجەم بوارەکانی ئابوری و گرێبەستەکانی نەوت شیرینیەکانی نەوت بخرێتە خزمەتی خەڵکی کوردستان و بوژانەوەی ئابوری وڵاتەکەمان. 
سڵاو لە شەھیدانی راپەرین و سەرجەم شەھیدانی کوردستان و کەسوکارە سەربەرزەکانیان.
سڵاو لەکۆمەڵانی دڵسۆزو حۆراگری کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان.

حاکم قادر حەمەجان
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)


زیاتر ...‌
سەرچاوەیەك لە گروپی (احرار الشرقیە) ڕایگەیاند كە (توركەكان سەجەم چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریایان كۆكردۆتەوەو سەرباری پێدانی موچەكانیان پێیان ڕاگەیاندو...
27/03/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت