سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
كۆنگره‌یه‌ك بۆ سه‌رچاوه‌ی دارایی تیرۆر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت    ||    بڕوانامە بەخشرایە ٥١ پێشمەرگە    ||    فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا ھەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن    ||    دوا نیوەەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێز مستەفا چاو ڕەش سەردانی مەڵبەندی ٣ ڕێکخستنی هەولێر ی کرد بۆ پیرۆز بای دەس بە کار بونی بەڕێز شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ وە ناساندنی کاندیدە بەڕێزە کانی لیستی ١٦٢ ی ن ک پاشان كوبوينه وه له گه ل ئه فسه رو كارمه نده كاني وه زاره تي پيشمه رگه    ||    نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و ڕوسیا پشتیوانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران دەکەن    ||    ڕوسیا: بڕیاری ئەوەمان نەداوە موشەکی ئێس-300 بدەین بە سوریا    ||    ئۆپۆزسیۆنی سوریا: ئەمەریکا ناتوانێت بەرپرسیارێتی دەرەنجامەکانی کشانەوە لە سوریا هەڵبگرێت    ||    فرانكفۆرت به‌پایته‌ختی تاوان و میونشن به‌ ئارامترن شار ده‌ناسێنرێن    ||    ڕاپۆرتێك لەسەر وڵاتی گوڵ    ||    موستەفا چاورەش: سبەی ریفراندۆم بكرێت جارێكی دی بە بەڵێ‌ دەنگی بۆ دەدەم    ||   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
هه‌مه‌ڕه‌نگ ‌
   مێینه‌ له ‌شه‌جه‌ره‌ی خێڵدا جێی نابێته‌وه‌!
به‌روار: 11/03/2018


Hemefariq Hassan
خێڵ و تایه‌فه‌ ڕۆژێک له ‌ڕۆژان ژنیان به ‌پشت حیساب نه‌کردووه‌. ئێستایشی له‌گه‌ڵدابێت به‌ پشتی حیساب ناکه‌ن. چونکه‌ نه‌وه‌کان نادرێنه‌ پاڵ ژن، به‌ڵکو ده‌درێنه ‌پاڵ پیاو. منداڵ هێشتا هه‌ر ناوی بابی هه‌ڵده‌گرێت نه‌ک دایکی. تۆ ئه‌گه‌ر له ‌لای خۆته‌وه‌، سه‌رنجی شه‌جه‌ره‌ی هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌کی خێڵه‌کی، یان ئاینی بده‌یت، ده‌بینیت له‌ سه‌ری سه‌ره‌وه‌، ناوی باپیره‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌یان نووسراوه‌، بێ ئه‌وه‌ی که‌س بزانێت، یان بپرسێت، ئه‌دی داپیره‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌یان ناوی چی بووه‌؟ ئه‌مجا له ژێریدا ناوی منداڵه‌ نێرینه‌کانی تۆمار کراون‌. له‌مانیشه‌وه‌ لقی نوێ، واته‌ نه‌وه‌ی دووه‌می نێرینه‌کان په‌یدابوون و هه‌موو به‌ڕێزه‌وه‌ ڕیز کراون‌. له‌بن ئه‌و کوڕانه‌شدا، دیسان ناوی کوڕه‌زا نێرینه‌کان ده‌بینیت.
ئیدی به‌م پێودانگه‌ بیگره‌ هه‌تا ده‌گاته‌ سه‌ر نێرینه‌کانی ئێستا. بێ ئه‌وه‌ی ناوی تاکه‌ مێینه‌یه‌کی تێدا تۆمار کرابێت. وه‌ک ئه‌و بنه‌ماڵه‌ ئاینییه‌یه‌‌، یان ئه‌و خێڵه‌، ڕۆژێک له ‌ڕۆژان کچێکیان له‌داوێن نه‌که‌وتبێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر مێینه‌ی زانا و نووسه‌ر و‌ قاره‌مانیشی تیدا هه‌ڵکه‌وتبێت، هێشتا هه‌ر خێڵ له ‌شه‌جه‌ره‌ی به‌ڕێز و مایه‌ی شانازیی خۆیدا ناویان تۆمار ناکات. چونکه‌ خێڵ مێینه‌ به ‌پشت حیساب ناکات. ئه‌و وه‌های بۆ ده‌چێت، که‌ جه‌سته‌ی مێ (که‌نووی به‌تاڵه)‌. وته‌ی ژن که‌نووی به‌تاڵه‌م له‌ ده‌ڤه‌ره‌کانی قه‌راخ و گه‌رمیان بیستووه‌. ژنان بۆ خۆیشیان له ‌زۆر بۆنه‌دا له‌سه‌ر زاریانه‌.
که‌نوو له‌قوڕ دروست ده‌کرا و بۆ ئه‌مبارکردنی دانه‌وێڵه‌ به‌کار ده‌هات. واته‌ ژن ته‌نیا وه‌ک ده‌فرێک یان ژینگه‌یه‌ک ته‌ماشا ده‌کرێت، که‌ منداڵی تێدا به‌رهه‌م دێت. یاخود ده‌شێت بڵێین: له ‌دیدی خێڵ و تایه‌فه‌وه‌ ژن وه‌ک مه‌کینه‌ی هه‌ڵهێنانی جووجه‌ڵه‌ وه‌هایه. تۆ ئه‌گه‌ر سه‌رنجی شه‌جه‌ره‌ی خێڵت داو له‌ بن ناوی هه‌ر نێرینه‌یه‌دا لکی نوێت نه‌دی، هۆکاره‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌و تاکه‌یان نه‌زۆک بووه‌، یاخود به‌ر له‌وه‌ی ژن بهێنێت کۆچی دوایی کردووه‌، یان‌ له‌ منداڵی نێرینه‌ بێبه‌ش بووه.‌
هه‌رچۆنێک بێت، پێم وایه‌ ((شه‌جه‌ره‌: سه‌رجه‌ره‌)) درۆیه‌کی شاخداری خێڵ و تایه‌فه‌یه‌. ‌مه‌به‌ست پێی ته‌نیا خاپاندنی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکه‌.‌ ئه‌وان پێوه‌ی ده‌نازن و خۆیانی پێوه‌ ڕاده‌نێن، گوایه‌ توخماتی ئه‌وان‌ له ‌فڵانه‌ پیاوچاک، یان فیساره‌ میر و سه‌رخێڵ که‌وتوونه‌ته‌وه‌. خۆیانی پێ له‌ بۆره‌پیاو (به‌ قه‌ولی خۆیان) جیا ده‌که‌نه‌وه‌ و هیچی تر.
به‌ڵام ئایا ئه‌و نه‌جیبزادانه‌ ده‌توانن به‌پێی زانستی سه‌رده‌م، ئه‌م ئیدیعایه‌ی خۆیان بسه‌لمێنن، له‌ کاتێدا، له‌وانه‌یه‌ ئه‌و باپیره‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ی، که‌ ئه‌وان ئیدیعا ده‌که‌ن ده‌چنه‌وه‌ سه‌ری، هه‌زار ساڵ بێت له‌ دنیا ده‌رچووبێت؟ وه‌ک پێشتر ڕوونمان کرده‌وه‌، خێڵ به‌ مێینه‌ وه‌جاخی ڕوون نییه‌. وه‌جاخ کوێریش به‌ که‌سێک ده‌ڵێن منداڵی نێرینه‌ی نه‌بێت. به‌م پێیه‌ خێڵ ژنی به ‌پشت حیساب نه‌کردووه‌، وه‌لێ جێی سه‌رسووڕمانه، تاکو ئێستاش هه‌ندێک ژنی سه‌لار و ڕووناکبیر و ئه‌کادیمی هه‌ن، خێڵیان کردووه‌ به‌ پاشناوی خۆیان!
حەمەفەریق حەسەن
سەرچاوە: مێنتەلێتیی خێڵ، دەزگەی ئاراس، ٢٠٠٨