روسیا ئامێر و تەكنەلۆژیای سەربازیی دەداتە عێراق. ئاژانسی تاسی روسی لەزاری ڤلادیمیركوزن- یاریدەدەری سەرۆكایەتی بۆ هاوكاری سەربازیی و تەكنەلۆژیا لەروسیا بڵاویكردەوە كە مۆسكۆ بەنیازە ئامێر و تەكنەلۆژیای سەربازیی پێشكەوتوو بداتە لیوایەكی زریپۆشی سوپای عێراق , پێشتر عوسمان غانمی سەرۆك ئەركانی سوپای عیراق رایگەیاندبوو بەپێی رێكەوتننامەیەك وەك كاروانی یەكەم 36 تانكی روسی جۆری (تی 90) گەیشتۆتە عیراق و لەنیسانی داهاتووشدا كاروانی دووەم دەگاتە عیراق كە بریتیە لە 37ئۆتۆمبیلی سەربازی.