سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  لەماوەی دوو رۆژدا، زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەس لەعەفرین ئاوارەبوون
به‌روار: 18/03/2018

لەشەوی چوارشەممەوە، تا دوێنێ شەوی هەینی، زیاتر لە 150 هەزار كەس بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە لەعەفرین ئاوارە بوون.
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند بەهۆی هێرش و بۆردومانە چڕەكانی توركیا بۆ سەر شارەكە، لەشەوی چوارشەممەوە تا دوێنێ شەوی هەینی، زیاتر لە 150 هەزار كەس ئاوارەبوون.
رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری روانگە بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژەی بەوەكردووە كە پێكدادانی توند لەنێوان شەڕڤانان و سوپای توركیا و هاوپەیمانەكانی، روویانداوەو توركیا بەردەوامیش بۆردومانی سەنتەری شارەكەی كردووە، ئەمەش بۆتە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە 150 هەزار كەس و هەوڵی چوونەدەرەوەی بدەن لەلای باشووری شارەكەدا بەرەو ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی سوریادان