فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی ناحیەی جندرێسی سەر بەعەفرینیان كردو بەهۆیەوە سەدان هاووڵاتی شەهید بوون.
میدیاكانی یەپەگە بڵاویانكردەوە كە سوپای توركیا لە ناوەندی جندرێسی عەفرین كۆمەڵكوژی ئەنجامداوەو سدان هاووڵاتی شەهید كردوە.
هەروەها لەعەفرینیش سەدان هاووڵاتی دیكە كۆمەڵكوژ كراون و 200 هەزار كەسی شارەكەش ئاوارە بوون.
هەر بەپێی ئەو زانیارییانەی یەپەگە بڵاویكردۆتەوە، لەعەفرین شەڕی سەخت بەڕێوەدەچێت و دەیان فڕۆكەكەو تانك و تۆپ بۆردومانی شارەكە دەكەن.
PUKmedia