سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  لاهور شێخ جه‌نگی داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات
به‌روار: 18/03/2018

لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و رۆژانی دواتر بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك ده‌كات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و بابه‌ته‌.

له‌و په‌یامه‌یدا لاهور شێخ جه‌نگی كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌  ده‌ڵێت '' به‌ڕیزان دوای ریفراندۆم و رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌داخه‌وه‌ له‌چه‌ندین لاوه‌ پێش لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون تۆمه‌تی خیانه‌ت ئاراسته‌ی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن كرا، هه‌رچه‌نده‌ ده‌بوو له‌جیاتی تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌ی پێش وه‌خت، سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی ئه‌وكات كه‌ راسته‌وخۆ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان بوون، ده‌بوایه‌ لیژنه‌ی به‌دواداچوون و گه‌یشتن به‌ راستی رووداوه‌كانیان له‌ ئاستی په‌رله‌مان و حكومه‌ت پێكبهێنایه‌، به‌ڵام به‌هه‌ر بیانویه‌ك بێت ئه‌وه‌ نه‌كرا ''.

بۆیه‌ له‌ئێستادا كه‌ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ژێر به‌رپرسیاریه‌تی ئێوه‌دایه‌ داواتان لێده‌كه‌م بۆ ده‌رخستنی راستیه‌كان و به‌رچاوروونكردنی خه‌ڵكی كوردستان لیژنه‌یه‌كی ئاست باڵا بۆ به‌دواداچوون و گه‌یشتن به‌ راستییه‌كان سه‌باره‌ت به‌هۆكاره‌كانی پاشه‌كشه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ خورماتوو تا شنگال له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر و رۆژانی دوایی ، وه‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی هه‌ندێك له‌ هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كرا پێكبهێنرێت''.

لاهور شێخ جه‌نگی داواشده‌كات ئه‌و لیژنه‌ ئاست باڵایه‌ چاو له‌ هیچ كه‌سێك و تۆمه‌تبار و كه‌مته‌رخه‌م نه‌پۆشێت و له‌ كۆتاییدا ئه‌نجامه‌كان بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا بكات.

PUKmedia


ده‌قی په‌یامه‌كه‌ به‌ نوسراو

9797.jpg