سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
كۆنگره‌یه‌ك بۆ سه‌رچاوه‌ی دارایی تیرۆر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت    ||    بڕوانامە بەخشرایە ٥١ پێشمەرگە    ||    فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا ھەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن    ||    دوا نیوەەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێز مستەفا چاو ڕەش سەردانی مەڵبەندی ٣ ڕێکخستنی هەولێر ی کرد بۆ پیرۆز بای دەس بە کار بونی بەڕێز شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ وە ناساندنی کاندیدە بەڕێزە کانی لیستی ١٦٢ ی ن ک پاشان كوبوينه وه له گه ل ئه فسه رو كارمه نده كاني وه زاره تي پيشمه رگه    ||    نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و ڕوسیا پشتیوانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران دەکەن    ||    ڕوسیا: بڕیاری ئەوەمان نەداوە موشەکی ئێس-300 بدەین بە سوریا    ||    ئۆپۆزسیۆنی سوریا: ئەمەریکا ناتوانێت بەرپرسیارێتی دەرەنجامەکانی کشانەوە لە سوریا هەڵبگرێت    ||    فرانكفۆرت به‌پایته‌ختی تاوان و میونشن به‌ ئارامترن شار ده‌ناسێنرێن    ||    ڕاپۆرتێك لەسەر وڵاتی گوڵ    ||    موستەفا چاورەش: سبەی ریفراندۆم بكرێت جارێكی دی بە بەڵێ‌ دەنگی بۆ دەدەم    ||   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  بە هۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چوار پێشمەرگە شەهیدبوون
به‌روار: 25/03/2018

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندەكانی دۆڵی باڵەیانی  سەر بەقەزای چۆمانیان كردو بەهۆیەوە چوار كەس شەهید بوون كە سەرجەمیان پێشمەرگەن.
سەرچاوەیەكی تایبەت لەقەزای چۆمان بە گەلی كوردستانی راگەیاند: بەرەبەیانی  22ی ئاداری 2018، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی گوندەكانی (وەسان، ماونان، سەركان)ی دۆڵی باڵەیانی قەسرێی سەر بەقەزای چۆمانیان كردوەو بەهۆی بۆردومانەكەشەوە لەناو گوندی سەركان چوار كەس شەهید بوون كە سەرجەمیان پێشمەرگەن. بەوتەی سەرچاوەكە، ئەو چوار پێشمەرگەیەی بە بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا شەهید بوون، بەناوەكانی (شەرۆ مەحمود سەركانی، مستەفا وەرتی، سمایل وەرتی، دەرباز سماقوڵی) و دووانیان خەڵكی ناحیەی وەرتێن، یەكێكیشیان خەڵكی گوندەكە بووەو ئەوی دیكەشیان خەڵكی سماقوڵییە. بەوتەی سەرچاوەكە، ئەو چوار پێشمەرگەیەی بە بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا شەهید بوون، دووانیان خەڵكی ناحیەی وەرتێن، یەكێكیشیان خەڵكی گوندەكە بووەو ئەوی تریشیان خەڵكی سماقوڵییە.
ئەوەشی خستەڕوو: كە بەهۆی بۆردومانەكەوە خانووی هاووڵاتی ناووچەكە وێران بووەو ترس و دڵەڕاوێكیشی لەلای خەڵكی ناوچەكە دروستكردووە، تائێستاش بە بەردەوامی فڕۆكە سیخوڕییەكانی توركیا بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە. كەسوكاری ئەو چوار شەهیدەش كە سەرجەمیان پێشمەرگەن ئەوەیان بۆ گەلی كوردستان پشتڕاستكردەوە كە تەواوی شەهیدەكان پێشمەرگەن بۆ سەیران سەردانی گوندەكەیان كردوە

251282232018_114972232018_485362232018_067.jpg

331282232018_174972232018_boruman-(1).jpg

411282232018_214972232018_boruman-(2).jpg